22/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فواد حسێن: دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت
فواد حسێن ، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوابەدوای كۆبوونەوەكەی هەولێر بەڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، گفتوگۆیەكی زۆرمان لەسەر كێشەكان كرد و جەختمان لەسەر ئەوەكردەوە كەدەبێت گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت.
گوتیشی:" نوێنەرانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا و وەرەقەی نێوان كورد و بەغدا ئامادە دەكەن ".
ئاماژەشیدا ڕێكەوتنەكە بەشێكە لە یاسا و دەبێت دانوستانەكان بەردەوام بێت .
دواى ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له عێراق كۆبونه‌وه ، له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كاندا وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه به واژۆی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق به‌شێك له بودجه‌ی مانگی یه‌ك بۆ هه‌رێم ده‌نێرن به‌مه‌به‌ستی پێدانی موچه‌ی مانگی یه‌ك ی فه‌رمانبه‌ران.