22/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لی باپیر: به‌مه‌رج به‌رگرى له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ین
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌مه‌رج به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌میانی كۆڕێكدا كه كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی بۆی سازكرابوو، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستتان رایگه‌یاند كه به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان راگه‌یاندووه ئاماده‌ن به‌شداری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش بكه‌ن.
ناوبراو له‌و كۆڕه‌دا كه له‌ژێر ناوی (په‌ڕگیری خۆركه‌ی ئیسلام و موسڵمانان) بۆی سازكرابوو، دانی به‌وه‌دانا كه داعش گروپێكی تیرۆرستییه‌و له‌سه‌ر هه‌مووان پێویستی كرد رووبه‌رووی ئه‌و گروپه ببنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تا ئێستا به‌شداری شه‌ڕیان نه‌كردووه دژی ئه‌و رێكخراوه، عه‌لی باپیر وتی (ئێمه چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه‌و له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌جیش قسه‌مان له‌گه‌ڵی كردووه‌و پێمان راگه‌یاندووه كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان تێدایه به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌بێت پڕچه‌كمان بكه‌ن و هێزێكی تایبه‌تیمان بۆ پێكبهێنرێت، جگه‌له‌وه‌ش ئێمه ده‌بێت مافمان پارێزراو بێت و له‌خاكی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كسانمان له‌گه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر، ئه‌گه‌رنا ئاماده‌نین به‌رگری بكه‌ین).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
د.ع