22/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جەمیل بایک: پەکەکە داوای سیستەمی کانتۆنەکان دەکات لە باکوور
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤارێکی بەریتانی، جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگەیاند: لە ئێستادا پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە وەک پێشووتر داوایی سەربەخۆیی ناکات بەڵام داوایی سیستەمی کانتۆنەکان دەکات لە باکووری کوردستان.
بایک ئاماژەی بەوەشدا کە کوردانی ھەرێمی کوردستان بەرەو سەربەخۆبوونەوە ھەنگاو دەنێن بەڵام لە ئێستادا رۆڵی پەکەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە.
ھاوسەرۆکی کەجەکە راشیگەیاند: لەمەودوا ئەوان داوایی مەرکەزییەت و لینینیزم ناکەن و لەھەمان کاتیشکدا ئەوان دژی دیکتاتوریەتی برولیتاریا و دیکتاتوریەتی پارتەکانن، وتیشی: ئێمە دەمانەوێت بە ناسنامە و کلتوری خۆمان بژین و نابێت بەو شێوەیە تەماشای مافی چارەخۆنووسین بکرێت کە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیە و ئەگەر کوردانی باشوور داوای دەوڵەتی سەربەخۆ بکەن ئەوا شتێکە پەیوەندی بە ئەوان ھەیە و ئێمە داوای سیستەمی کانتۆنەکان دەکەین لە باکوور.