15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
با ئیسلامی یه كان له هاو پهیمانیعهلمانی یه‌كان بكێشنه‌وه
پێداگرتن له سه‌ر ( عه‌قیده , ئایدۆلۆژیا ) كه پێكهاته‌ی سه‌ركی دوو هێزه :-
یه كه‌میان / بۆ سه‌باره‌ت به ئیسلامی یه‌كان كه عه‌قیده‌و خاڵی سه‌نته‌ر و جه‌وهه‌ری بوون و هه‌وڵی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگا یانه له سه‌ری.
دووه‌میان / ( ئایدۆلۆژیا ) یه‌كه ئه‌مه‌شیان هه‌ڵی جدی تری عه‌لمانیه‌ت له سه‌پاندنی به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆیان له سه‌رینی .
له كوردستان كه ئێمه پێگه‌ی كارمان لێره‌یه و وه‌ك ته‌یاری ئیسلامی و به‌ناوی پێكه‌وه ژیان و حوكمی مه‌ده‌نیانه و خواستی دیموكراسیانه , هاوپه‌یمانیمان له گه‌ڵ عه‌لمانیه‌كان دا به‌ستووه , ئیتر چ وه‌ك تێكه‌ڵاوی ده‌سه‌ڵات و به‌شداری حكومه‌ت , چ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بانگه‌شه‌كارانی چاكسازی له سیسته‌می حوكمی چه‌ق به‌ستووی شێوه دیكتاتۆریانه .
ئه‌م دیارده‌یه كه له‌م كوردستانه‌ی ئێمه‌دا له سه‌ری پێكهاتووین شانازیشی پێوه ده‌كه‌ین , كه له ڕاستی دا براوه‌ی سه‌ره‌كی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا عهلمانیهكانن و دۆڕانی ئێمه‌ی ئیسلامی تێدایه یا ئیسلامی یه‌كانی كوردستان به سێ قۆناغ و یه‌ك یه‌ك به‌شداری هاوپه‌یمانی كوردستانی كرد و له حكومه‌تی عه‌لمانیه‌تی هه‌رێم بوونیان هه‌بووه .
به‌ڵام ئه‌م به‌شدار بوون و تێكه‌ڵ و هاوپه‌یمانی یه, هیچ كات نه‌بووه ته هۆكاری خوێندنه‌وه‌ی نێوان ئه‌مان و خاتر گرتنیان له هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی هه‌نوكه‌یی كه له هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه‌ش هاتبیته كایه‌وه وه‌ك ( حاڵتی سوكایه‌تی كردن دیارده‌ی ئیسلام ( خودا , پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم , قورئان ) و سونبوله‌كانی تری ئاینی ئیسلام و خاترانه‌ی ئه‌مان له به‌ر چاو نه‌گیراوه , هینده قورسایی جه‌ماوه‌ری موسڵمانی كورد كاتێ له ژێر كاری گه‌ری چه‌ند مامۆستایه‌كی ئیسلامی له‌سه‌ر میمبه‌ر له وتاره‌كانیان دا دژی ئه‌و دیارده‌یه وه‌ستاونه‌ته‌وه واته كاتێ حكومه‌ت له دروست بوونی حاڵه‌تێكی وا دا هێنده‌ی له به‌ر ناڕه‌زایی شه‌قام هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت نیو هێنده له سه‌ر ناره‌زایی حیزبه ئیسلامی یه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی خۆی خاتری نه‌گرتوون !
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له نێوان حكومه‌ت و ئیسلامی یه‌كانی ناو كابینه‌ی حكومه‌ت دا ڕووی دابێت , به‌ڵكو له ناو به‌ره‌ی ( ئۆپۆزسیۆن ) یش دا ڕووی داوه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه دوو حیزبی ئیسلامی و حیزبێكی عه‌لمانی پێكیان هێناوه , ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌ك ڕووی دابێت له‌و جۆرانه‌ی كه باسمان كرد ئه‌وا حیزبه عه‌لمانی یه‌كه‌ی ناو ئۆپۆزسیۆن هیچ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌كی خاترانه‌ی بۆ دوو حیزبه ئیسلامی یه هاوپه‌مانی یه‌كه‌ی خۆی نه‌گرتووه !!
له سی حوزه‌یران دا ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌ت تر حیزبه عه‌لمانی یه كه‌ی ناو ئۆپۆزسیۆن له هۆڵی په‌ڕله‌مان به سه‌خت ترین شێوه بهرهگاریی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ی هه‌رێم وه‌ستانه‌وه كه په‌رله‌مان به پێچه‌وانه‌ی سیمای دیموكراسی یه‌وه له دووای هه‌شت ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ترسهرۆكی هه‌رێم دوو ساڵی تریشی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی سه‌رۆكی هه‌رێم درێژ كرده‌وه !
ئه‌و بڕیاره به بڕیارێكی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی ناو براو به هه‌نگاوێكی دیكتاتۆرانه وه‌سفی كرا و تیایدا ڕای گه‌ل فه‌رامۆش كرا بوو , ناڕازی یه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌ت حزبه عه‌لمانی یه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ندیك كه‌ل و په‌لی ناو هۆڵی په‌رله‌مان بشكێنرێت و هێرش بكرێته سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان , وه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش , به‌ڵام سه‌یر له‌وه دا بوو ئه‌م هه‌نگاوه دیكتاتۆریه‌ته كه له لایه‌ن سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی یه‌وه , به هه‌مان شێوه یان خراپتر له ووڵاتی میسر له لایه‌ن سوپاوه به سه‌رۆكایه‌تی ( عبدالفتاح سیسی ) وه‌زیری به‌رگری و پاش ماوه‌ی حكومه‌ته دیكتاتۆریه‌ته‌كه‌ی پێشووی وولات كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی كرد به‌سه‌ر حكومه‌تی تازه هه‌ڵبژێرراوی مه‌ده‌نی ووڵات دا‌و ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته‌یان له ژێر پێ نا , ئه‌م ههگاوهش له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی كۆمه‌ڵێك عه‌لمانی شكست خواردووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و ووڵاته‌دا به مه‌ش به هاوكاریی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه له ڕووی پاڵپشت كردنی دارایی یه‌وه , وه‌ك ده‌ركه‌وت یه‌كێك له سه‌رانی شكست خواردوو له سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان دانی نا به‌وه دا كه (6 ) ملیار دۆلاریان سه‌رف كردووه له پێناو هێنانه سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵكانێك به‌ناوی خه‌ڵكی نارازی بووه و دواتریش ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆكی گه‌وره‌ی كوده‌تا چی یه‌كان واته (سیسی ) بۆ ئه‌و كاره‌ی (یه‌ك ) یه‌ك ملیار دۆلاری وه‌ر گرتووه , هه‌روه‌ها سوپاش بۆ ئه‌و كاره (38 ) ملیاری وه‌رگرتووه !!
ئه‌م هه‌وڵه ناشه‌رعی و ناته‌ندروست و نادیموكراسی یه ترسه له به ئه‌نجام گه‌یشتنی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی یه كه له ڕاستی دا ( به‌هاری ئیسلامی )یه‌كانی نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی بوو , نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی ئه‌و په‌یامه پیرۆزه كه میلله‌تانی ئه‌و وڵاتانه له سه‌رده‌می ڕوخانی خیلافه‌تی عوسمانی یه‌وه خه‌باته بۆ ده‌كه‌ن .
ئه‌و كوده‌تا گه‌وره‌یه كه هاوكات بوو له گه‌ڵ كوده‌تاكه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌ر حكومه‌ت و گه‌ل دا له لایه‌ن عه‌لمانیه‌كانی كوردستانه‌وه زۆر به هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی گه‌ل باس كراوه له شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه ئاهه‌نگ گێڕان و هه‌ڵپه‌ڕینی به كرێ گیراوی (6 ) ملیاری یان ده‌گواسته‌وه !!
پارتی و یه‌كێتی به هه‌ر حاڵ چونكه ئه‌مانیش وه‌ك كوده‌تا چی یه كانی میسر كوده‌تا چی بوون , به‌ڵام حزبه عه‌لمانیه‌كه‌ی ناو ئۆپۆزسیۆن كه له په‌رله‌مانی كوردستان به توندی به‌ره‌نگاری كوده‌تاكه‌ی یه‌كێتی و پارتی بوویه‌وه كه‌چی له سه‌ركردنی بارودۆخی میسر دا چوویه به‌ره‌ی كوده‌تا چی یه‌كان بۆ پیاده كردنی دیكتاتۆریه‌ت و ئاهه‌نگه‌كانی ( خه‌ڵكی به پاره هێنراو بۆ سه‌ر شه‌قام ) ی به ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ناو ده‌برد و خوێندنه‌وه‌ی قهڵهمهشكست خواروو و نوسینی نوسه‌ره‌كانی ده‌رباره‌ی دیكتاتۆره‌كان ده‌كاته كوردی و له بری خوێندنه‌وه‌ی خۆی نوسینه‌كانی ئه‌وان له سه‌ر بار‌و دۆخه‌كه‌ی ئه‌و ووڵاته ده‌كاته خوێندنه‌وه‌ی خۆی و به گوێ ی خه‌ڵكی كوردستان دا ده‌دات !
له‌م هه‌ڵوێسته‌ی حزبه عه‌لمانی یه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن دا هیچ خاترانهیهك بۆ دوو حزبه ئیسلامی یه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن بوونه‌كه‌ی تیادا نی یه یان له به‌رچاو نه‌گرتووه .
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نه‌ریت و ئادابێكی پێكه‌وه ژیان و راگرتنی هه‌ستی هاوشانی یه .
جگه له‌وه‌ش كه پێچه‌وانه‌ی ڕای خۆشیانه به‌رامبه‌ر به سیسته‌می دیكتاتۆریه‌ت چونكه دیكتاتۆریه‌ت هه‌ر دیكتاتۆریه‌ته ئه‌گه‌ر له كوردستان بێت یان له میسر .
هه‌ر بۆ یه من ده‌ڵێم ده‌بوو هه‌ر ئه‌وكات ئه‌و دوو حزبه ئیسلامی یه له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بهاتایانهته ده‌ره‌وه و هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر به هاوشانه‌كه‌ی خۆیان وه‌رگرتایه له سه‌ر پشتگیری كردنی له دیكتاتۆریه‌ت .
به‌ڵام به داخه‌وه نه‌ك هه‌ڵوێستیان وه‌ر نه‌گرت , به‌ڵكو هێنده‌ی ڕووداوێكی ئاسایی كه ڕوو ده‌دات باسیان لێ وه كرد و له دوای چه‌ند ڕۆژ و شه‌وێك وه‌ك هه‌ر ڕووداوێكی هه‌نوكه‌یی گرنگی یان پێ نه‌دا !
هه‌شیان بوو له ڕێگه‌ی ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی یه‌وه نه‌فی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی ده‌كرد ! و ده‌یوت ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو چوار كه‌س له‌سه‌رانی ئیخوان موسلمین له وڵاته دا نا ناسین .
له كاتێكدا , ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی تری هه‌ر ئه‌و حزبه ئیسلامی یه له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی میسر و گرتنه ده‌ستی حكومڕانی له لایه‌ن ( برایانی موسڵمان ) ه‌وه كتێبێكی به‌ناوی ( سه‌ركه‌وتنی ڕه‌وتی میان ڕه‌و ) ه وه نوسی و تیای دا ده‌ڵێ ( به‌و ئیعتباره‌ی كه یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له خانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیانه دا پۆلێن ده‌كرێ , هه‌روه‌ها به حوكمی تایبه‌ت مه‌ندیی و ئاكار و به‌رنامه و تێوه‌ری ئه‌و حزبه و هه‌ڵوێسته كرده‌یی یه‌كان , به بۆنه‌ی ده‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونه‌كه , جێگه‌ی خۆیه‌تی كه كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م كۆمه‌ڵه ئیسلامی یه‌ی له كوردستان دا له گرنگترین هۆكار و فاكته‌ره زاتی یه‌كانی ئه‌و نه‌جاح و سه‌لامه‌تی سه‌ركه‌وتن ئاگادار بن .
وه‌ك ووتمان له دوایی كوده‌تاكه‌وه به‌ره‌ی بوونی خۆیان له به‌رامبه‌ری دا نواند كاتێ كوده‌تا چی یه‌كان له كوردستان له سه‌ره‌ڕای كاره نایاسایی یه كه‌ی خۆیان و شانازی كردنیان به سه‌ركه‌وتنی هاوكاره‌كانی خۆیان ده‌كرد و سه‌رزه‌نشتی ئیسلامی یه‌كانی كوردستانیان ده‌كرد به تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك ووتمان له بری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لوژیكی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئه‌وان كه‌چی خۆیان له ڕه‌وته ئیسلامی یه‌كه‌ی میسر به‌ری ده‌كرد !
من پێم وابوو یه‌كگرتووی ئیسلامی به هه‌نگاوێكی نوێ وه پێشوازی له هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه ده‌نێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی پێك ده‌هێنێت و له به‌ره‌ی عه‌لمانیه‌ت دێته ده‌ره‌وه و هوڵ ده‌دات باقی ئیسلامی یه‌كانی تریش بێنێته قه‌ناعه‌ت كه نهبهشداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن , وه هه‌روه‌ها له به‌شداری ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و تێكه‌ڵاوی كردنی هیچ به‌ره‌یه‌كی عه‌لمانی بكه‌ن .
ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتن و قبوڵ نه‌كردنی له لایه‌ن به‌ره‌ی درۆزنی دیموكراسی خوازه‌وه و هه‌روه‌ها ( سێ یا چوار قۆناغی ) به‌شداری ئیسلامی یه‌كانی كوردستان له حكومه‌ت دا ده‌كه‌ین به نمونه به تایبه‌ت كه له ته‌واوی قۆناغه‌كانی به‌شداری یان له كابینه‌كانی حكومه‌ت دا توانای گۆڕینی كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆشیان نه‌بووه .
پێویسته ئیسلامی یه‌كان جۆری خه‌باتیان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه قورئان داوای ده‌كات و له سوننه‌تی (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ) دا هاتووه بگرنه‌به‌ر با چیتر خۆشیان و میلله‌تێكی دڵسافی موسڵمان نه خڵافێنن .