حەشدی شەعبی بەڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی‌و وەزیری پێشمەرگە هاتوونەتە ناوچە كوردییەكان
21/02/2015 نوسەر: bzavpress

حەشدی شەعبی بەڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی‌و وەزیری پێشمەرگە هاتوونەتە ناوچە كوردییەكان

بەوتەی قایمقامی خورماتو، هاتنی میلیشیا شیعەكان كە بە حەشدی شەعبی ناسراون لەسەر رەزامەندی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت‌و مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە‌و بەرپرسانی باڵای حیزبەكان بووە.

وتیشی  ئێمە لەمانگەكانی(٩ و٨)ی ٢٠١٤، چەند جارێك لەگەڵ بەرپرسەكانییاندا لە نێویشیاندا (هادی عامری) دانیشتین ئەوان باس لەوەدەكەن ، هاتنی هێزێكی لەو جورە بێگومان دەبێت سەرۆكی حكومەتی ئاگاداری ئەو هاتنە بێت، خۆ ئەگەر وانەبوایە ئێمە چەندین جار لێدوانمان لەسەر ئەو بابەت داوە دەبوو ئەو بەرپرسانە رەتیان بكردایەتەوە كە لەسەر داوای رەزامەندی ئەوان نەبووە و هەڵبژاردنی بێدەنگیشیان مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەوان ڕازی بوونە لەسەر ئەو بابەتە.