پەرلەمانتارێك: هەرێم پابەند نەبووە بەڕێكەوتنه‌كەیەوە لەگەڵ ناوه ند
21/02/2015 نوسەر: bzavpress

پەرلەمانتارێك: هەرێم پابەند نەبووە بەڕێكەوتنه‌كەیەوە لەگەڵ ناوه ند

تا ئێستا لەهەرێمی كوردستان لێكدانەوەی جیاواز بۆ قەیرانی دارایی و وەڵامی بەغدا بۆ وەفدەكەی هەرێم دەكرێت، ئەوەش وایكردووە تەنانەت پەرلەمانتارانی عێراقیش بۆچوونی جیاواز لەنێویاندا دروست بێت،

نەوزاد رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێوانێكيدادەڵێت:" پێویستە هەمولایەك راستگۆبین ".
هه روه ها وتيشی:" بەدیلی بەغدا بۆحكومەتی هەرێم لەچارەسەركردنی كێشە داراییەكانی هەر بەغدایە و هەرهەوڵێك بەدەر لەمبارەیەوە بەزیان دەشكێتەوە، بۆیە پێویستە هەردوو لایەنی ناكۆك راستگۆبن لەجێبەجێكردنی ڕێكەوتنی نێوانیان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد كه وا ئاشكرایەكە حكومەتی هەرێم پابەند نەبوو بەناردنی ئەوبڕە نەوتەی كە بڕیاربوو بینێرێ نەك  مایە پوچبوونی دارایی بەغدا ، پێویستە ئەمە لای خەڵك ڕوونبێت .