21/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆکی دەست لەکارکێشاوەی یەمەن سەنعای جێھێشت
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ، كه "عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی"سه‌رۆكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی یه‌مه‌ن، بۆیه‌كه‌مجار توانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له سه‌نعای پایته‌خت بچێته ده‌ره‌وه و له پایته‌خت هه‌ڵهات. له‌مانگی كانونی دووه‌می ڕابردووه‌وه ئه‌و سه‌رۆكه له بەر زۆره‌ملێ لە ماڵی خۆیدا بەند کرابوو، ئه‌مڕۆ له‌پایته‌خت هه‌ڵهات و توانی خۆی بگه‌یه‌نێته پارێزگای (عه‌ده‌ن) .
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی یه‌مه‌ن، مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن له‌پایته‌خت هیچ گرنگییه‌كی نه‌بوو.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی نووسینگەی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن باسیان لەوەکردووە: پێدەچێت عەبد ره بە مەنسوڕ ھادی لە رۆژانی داھاتووداو بەمەبەستی چارەسەری پزیشکیی، سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات.
ڕاپۆرتی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌چه‌كدارانی حوسی، له‌پاش ده‌رچوونی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن له‌ماڵه‌كه‌ی، نوسینگه‌ی تایبه‌ت و ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكیان تاڵان كردووه.