21/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارام شێخ محه‌مه‌د: به فه رمانى سه‌رکردایه‌تى کورد له‌به‌غدا دهکشێینەوە
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاند: بڕیاره رۆژى یه‌ک شه‌ممه، نوێنه‌ره‌کانى کورد له به‌غداى پایته‌خت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆببنه‌وه، بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى ناوه‌ند و حکومه‌تى هه‌رێم، هه‌روه‌ها هۆکاره‌کانى جێبه‌جێ نه‌کردنى رێکه‌وتنى نێوان ئه‌و دوو حکومه‌ته.
وتیشی: سه‌ردانی وه‌فده‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌نقه‌ره، چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى دارایی له هه‌رێمى کوردستان، به تێروته‌سه‌لى له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسى لێوه ده‌کرێت.
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، جه‌ختیشیکرده‌وه: ئێمه به بڕیارى سه‌رکردایه‌تى کورد، چووینه‌ته به‌غداد و به‌شداریمان له حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان کردووه، ئه‌گه‌ر سبه‌ى ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه بڕیاربدا له به‌غداد بکشێینه‌وه، ئه‌وکات ئێمه‌ش له پرۆسه‌که دهکشێینهوە.