20/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئامانجی کۆبونه‌وه‌که‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کانى کورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆده‌بێته‌وه، سه باره ت به پرسى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى دارایى هه‌رێم و ئه‌گه‌رى کشانه‌وه‌ى کورد له عێراق تاوتوێ ده‌کرێن.
له‌وباره‌یه‌وه زانا ڕۆستایى په‌رله‌مانتارى کورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتى: ڕۆژى یه‌کشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کانى کورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌باره‌ى بارودۆخى عێراق و نه‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌کان له کۆبونه‌وه‌که‌دا که وه‌زیرانى کورد له به‌غداش به‌شدارده‌بن، له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتننامه‌ى نێوان هه‌رێم‌و به‌غداوه گفتوگۆ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا پرسى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى دارایى هه‌رێم و ئه‌گه‌رى کشانه‌وه‌ى کورد له حکومه‌تى عێراق تاوتوێ ده‌کرێن.