ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید
20/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید

دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان ، ئاكۆ شاوه‌یس مه‌جید به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ 292 بوو به‌ نوێنه‌ری‌ كاكه‌ییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ .
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڕیاری‌ به‌پارێزگابوونی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد و ئه‌نجومه‌نێكی‌ 25 كه‌سی‌ بۆ دیاری‌ كرا ، له‌و ڕێژه‌ كورسیه‌ش كورسیه‌كی‌ كۆتایی‌ بۆ كاكه‌ییه‌كان ته‌رخان كرا و كاكه‌ییه‌كانیش بڕیاریاندا كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌نێو خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن كه‌ 11 كاندید ململانێی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان كرد .
پاش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ به‌كۆتایی‌ هات له‌كۆی‌ 1393 ده‌نگ ئاكۆ شاوه‌یس مه‌جید توانی‌ 292 ده‌نگ بده‌ستبهێنیت و به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ توانی‌ ببێته‌ نوێنه‌ری‌ كاكه‌ییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ .
ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ ده‌نگه‌كانیش به‌م جۆره‌ بوو : 
كاندیدی‌ ژماره‌ 2 / 258 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 4 / 65 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 6 / 292 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 8 / 103 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 10 / 90 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 12 / 51 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 14 / 64 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 16 / 43 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 18 / 144 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 20 / 63 ده‌نگ
كاندیدی‌ ژماره‌ 22 / 182 ده‌نگ
ده‌نگی‌ پوچ / 34
ده‌نگی‌ سپی‌ / 4