15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كوردێك له‌نوسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزدا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست دێنێت
خۆشنوسێكی كورد كهفهرمانبهری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌پێشبڕكێیه‌كی جیهانی نوسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز پله‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست دێنێت و ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنج و گرنگیدانی ناوه‌نده ئیسلامی و ئیعلامیه‌كانی دنیا.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند (زیاد حه‌یده‌ر عه‌بدوڵا)كه به (زیاد موهه‌ندس)ناسراوه و خۆشنوسێكی به‌هره‌مه‌ندی كورده نزیكه‌ی 4 ساڵه فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه به‌شداری له‌پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نوسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له‌وڵاتی ئیمارات كردوه و له‌ناو به‌شداربوانی 30 ده‌وڵه‌تی جیهاندا توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت و له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و گه‌شه‌پێدانی ئیماراته‌وه خه‌ڵات كرا"
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: بۆ په‌ره‌پێدانی توانای ئه‌م ئه‌ندازیاره خۆشنوسه كورده و سوود وه‌رگرتن لهبههرهكهی "وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌كلیفی كردوه به نوسینه‌وه‌ی نسخهیهكی (ده‌ستنوس)ی قورئانی پیرۆز و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌رگیراوه تا له‌سه‌ر بوجه‌ی وه‌زاره‌ت خه‌رجیه‌كانی بۆ دابین بكرێت و ماوه‌ی دوو ساڵیش مۆڵه‌تی پێدراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه گرنگه.