عادل موراد باس له كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات
19/02/2015 نوسەر: bzavpress

عادل موراد باس له كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات

سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بڕیاری كۆتایی دەربارەی درێژكردنەوەی سەرۆكایەتی  بارزانی دەدات.

عادل موراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی هاووڵاتی رایگەیاندووە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكەیان لەمانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، یەكێك لەو پرسانەی لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانییە.
 
سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی باسی لەوەش كردووە، ئەوان كێشەی كەسیان لەگەڵ كەس نییە، ئەو یەكیتیانەشی دەڵێن ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی درێژبكرێتەوە با بۆ خۆیان قسەدەكەن.
ئەم لێدوانەی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە كاتێكدایە  لە 30ی حوزەیرانی 2013 پەلەمانی كوردستان یاسایەكی پەسەندكرد ، كە بەپێی مادەی ئەو یاسایە لە 19ی ئابی ئەمساڵدا ، كۆتایی بە وادەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی دێت .