میلادینۆڤ عێراقی بەجێهيشت و گەڕایەوە بۆ ئەمریكا
19/02/2015 نوسەر: bzavpress

میلادینۆڤ عێراقی بەجێهيشت و گەڕایەوە بۆ ئەمریكا

" نیكۆڵای میلادینۆڤ"  نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری بەغدا، عێراقی بەجێهيشت و لەشاری نیویۆرك لەمیانەی پێشكەش كردنی وتارێكیدا لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، گەلانی عێراق لەترس پێگەیشتن و خۆیان بەدەستەوە نەدا.

ئەو ووتیشی، هەركاتێك عێراق لاواز ببێت، داعش بەهێزتر دەبێت و ئەو كاتەیش عێراق لاواز دەبێت كاتێك سیاسەتی تایەفەگەری دابەشیدەكات، وە كاتێك ئینتیمای سیاسی پێش ئینتیما بۆ نەتەوە دەكەوێت.

میلادینۆڤ ، ئاماژەی بەوەشكرد كەوا پێویستە لەسەرمان پشتگیری بنیاتنانی دیموكراتیەت لە عێراق بكەین، كە بێ ئەوە زۆرینەی عێراقییەكان هەست بە دڵنیایی ناكەن و مافەكانیشیان پارێزراو نابێت، وە پێویستە لەسەرمان كاربكەین بۆ هێنانەدی هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی ناو ئەو وڵاتە، چونكە بەبێ هاوسەنگی توندوتیژی و توندڕەویی بەردەوام دەبێت، بەپێویستی زانیوە هاوكاریان بین بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری نەك تۆڵەكردنەوەی تاوانەكانی رابردوو پێشێلكارییەكانی ئێستا، لە كۆتاییدا پێویستە رێزو كەرامەت پێشكەش بكەین كە گەلی عێراق شایانیەتی، ئەوەش ئەركێكی بەشكۆی نەتەوە یەكگرتووەكانە لە عێراق.