هه ول بو ئاشكراكردنى گەندەڵییەكی گەورەی وەزارەتی نەوتی عێراق ده دريت
19/02/2015 نوسەر: bzavpress

هه ول بو ئاشكراكردنى گەندەڵییەكی گەورەی وەزارەتی نەوتی عێراق ده دريت

لە لایەن چەند بەرپرسێكی ناو وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، هەوڵی ساختە كردنی چەند داواكارییەك بە ناوی وەزیری نەوتەوە دراوە، بۆ ئەوەی پارەیەكی زۆر لەو وەزارەتەوە خەرج بكرێت.

سەرچاوەیەك لە ناو وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، چەند فەرمانبەرێكی نزیك لە " عەبدولكەریم لعێبی"، وەزیری نەوتی پێشووی عێراق، كە سەر بە حزبی دەعوەیە و لە لایەن ( نووری مالیكی) یەوە سەرۆكایەتیی دەكرێت، هەوڵی ساختە كردنی چەند داواكارییەكیان داوە، بۆ ئەوەی پارەیەكی زۆر بە ناوی ( عادل عەبدولمەهدی)، وەزیری نەوتی عێراقەوە خەرج بكەن، بە مەبەستی كڕینی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بۆ ئەو بەرپرسانەی وەزارەتەكە، كە لە پلەی بەڕێوەبەری گشتیی دان.