چاوپێكەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی توركیا
19/02/2015 نوسەر: bzavpress

چاوپێكەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی توركیا

دواى ئه وه ى دوينى نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی  و ژماره يه ك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم گەیشتە ئەنقەرە لە كۆشكی سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆكی ئەم وڵاتە كوبونه وه .
له‌و دیداره‌دا باس له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و شه‌ڕی دژ به داعش له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تی، دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، بره‌ودانی زیاتر به‌ هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، بایه‌خدان و گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی هاوبه‌ش له‌ بواری وزه‌ و بازرگانی و ئابووریدا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كراون.
هه‌روه‌ك باس له‌ هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ توركیا كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ توركیا كرده‌وه‌ و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دووپات كرده‌وه‌.