19/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یانزه كاندید ململانێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 1 كورسی كۆتایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2015/2/20 كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، یانزه كاندید ململانێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی تاكه كورسیه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، كه بۆ كاكه‌ییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ته‌رخان كراوه .
دوای په‌سه‌ند كردنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی له‌و پارێزگایه ئه‌نجام دا و دواتریش بڕیاری ده‌ركرد كه وا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه له 25 ئه‌ندام پێكبێت كه پێشتر به ته‌وافوقی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه براوه‌كان ده‌ابه‌ش كراوه . له‌و 25 كورسیه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بڕیار درا كه كورسی كۆتایی بۆ كاكه‌ییه‌كانی دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكرێت .
له‌نێو كاكه‌ییه‌كانیشدا 11 كه‌س خۆیان كاندید كردووه و دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تاوه‌كو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یه‌كێكیان ده‌ربچێت و ببێته نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كان له‌و ئه‌نجومه‌نه .
به‌پێی ڕاپرسیه‌كان و ووته‌ی دانیشتوان و كاكه‌ییه‌كان خۆیان ، ململانێێ زیاتر له‌نێوان سێ كاندید دایه كه ئه‌وانیش كاندیدی ژماره 2 و ژمار 6 و ژماره 18ن .
دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر كاندیدێك ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له كاندیده‌كانی تر زیاتر بێت ئه‌وا ده‌بێته براوه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .