19/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ینێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت
وابڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی 2015/2/20 له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كاكه‌ییه‌كان نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبژێرن .
له‌دوای په‌سه‌ند كردنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و هاتنی وه‌فدی پارله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و پارێزگایه ، له دانیشتنێكی نائاساییدا په‌رله‌مان بڕیاری ئه‌نجومه‌نێكی 25 كه‌سی په‌سه‌ند كرد و له‌و ژماره‌یه‌ش دا كورسیه‌ك ته‌رخان كرا بۆ كاكه‌ییه‌كان كه كه‌مینه‌یه‌كی پێكهاته‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدن .
دوای پرس و ڕاوێژ كاكه‌ییه‌كان بڕیاریان دا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده ، هه‌ڵبژاردن له‌نێو خۆیان ئه‌نجام بده‌ن . له ئێستاشدا 11كه‌س خۆیان كاندید كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه یه‌كه‌م ژماره له 2 ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتا كاندیدیش ژماره 22 یه .
له ئێستادا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه زیاتر له 1200 كه‌سن ، وه به‌پێی مه‌رجه‌كانیش ده‌بێت كه‌سی ده‌نگده‌ر ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و كاكه‌یی بێت . هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیش له‌لایه‌ن سندوقی كۆمه‌كی هاوار به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن . كاتی ده‌نگدانیش له كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاوه‌كو 5ی ئێواره ده‌بێت و له‌كاتی پێویستیشدا ئه‌وا ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی كاته‌كه‌ش ده‌درێت .
شوێنی ده‌نگدانیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و له قوتابخانه‌ی شنروێ بنه‌ڕه‌تی له ته‌نیش هۆڵی بۆنه‌ی كاكه‌ییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت .