ئەمریكا ڕێگرى له گەشتى مالیكی  ده كات
18/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەمریكا ڕێگرى له گەشتى مالیكی ده كات

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، داواكارییەكی ( نووری مالیكی)،  جێگری سەرۆك كۆماری عێراق ڕەت كردووەتەوە، كە بە مەبەستی گەشت كردن بۆ چارەسەری پزیشكیی پێشكەش بە ئەمریكای كردبوو، لەم بارەیەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادە نەبووە، ڤیزا بە مالیكی بدات. 

بە پێی زانیارییەكان، جگە لە ئەمریكا، وڵاتی ئەڵمانیاش داواكارییەكی دیكەی مالیكی بۆ گەشت كردن بۆ بەرلین ڕەت كردووەتەوە، كە لەو داوایەشدا مالیكی هۆكاری گەشتەكەی بۆ چارەسەری پزیشكی گەڕاندووەتەوە. 

لە لایەن خۆشیەوە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ڕێسا گشتییەكانی وڵاتەكەیدا، ئامادە نییە قسە لە بارەی داواكارییەكانی پێدانی ڤیزا بكات. بەڵام میدیا عەرەبییەكان، هۆكاری پێنەدانی ڤیزا بە نووری مالیكی، بۆ تۆمەتبار كردنی مالیكی لە چەند دۆسیەیەكی تاوان و توندوتیژی دەگەڕێننەوە.