18/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵای یه مه‌ن داواکاری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانى ڕه‌ت كرده وه
بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵای یه‌مه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه ره راى ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی بڕیاريك که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌سه‌ندی کرد، ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ده‌بێت ڕێزبگرێ له ئیراده‌و سه‌روه‌ریی گه‌لی یه‌مه‌ن و واقعبین بێت.
له به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵای یه‌مه‌ندا جه‌خت کراوه، ئه‌و بزووتنه‌وه نه‌ک ئێستا‌و نه له‌داهاتووشدا ، سێره ناگرێته وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی فارس.
بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵای یه‌مه‌ن له21ی سێپته‌مبه‌ری ڕابردوو به‌ئامانجی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی راپەڕیوان، کۆنترۆڵی بیناو باڵه‌خانه حکومیە‌کانی له سه‌نعای پێته‌ختی یه‌مه‌ن گرته‌ده‌ست.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان داوای له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵا کردووه، هێزه‌کانیان له بنکه‌و ناوه‌نده حکومیه‌کان ببه نه ده‌ره وه.