18/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی: به‌بێ ئێمه هیچ هێزێك ناتوانێت بێته كه‌ركوك
مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده گشتی یه‌كان، ئاماژه‌ی به دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌كه دا‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، ئاماژه به دۆخی ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كا.
له‌م باره‌وه ( جه‌بار یاوه‌ر)، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌شدار بوو له كۆبوونه‌وه‌كه، له لێدوانێكدا رايگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت شه‌ڕی داعش بكا ئێمه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌باره‌ی چوونی هێزی دیكه بۆ شاری كه‌ركووك سه‌رۆكی هه‌رێمی باسی له‌وه كردووه، له كه‌ركووک دا هێزی پێشمه‌رگه توانیویانه سەقامگیری شاره‌كه بپارێزن، بۆیه پێویست به‌هیچ هێزێكی دیكه ناكات بێنه شاره‌كه‌وه، هاتنی هه‌رهێزێكی دیكه بۆ كه‌ركووك پێویسته به داواكاری و به‌فه‌رمی بێت ئه‌و داواكارییه ده‌بێت ئێمه ڕه‌زامه‌ند بین و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش داوای بكا، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێكاره هیچ هێزێكی دیكه قبووڵكراو نییه.