18/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کەجەکە لەسەر قۆناغی چارەسەری ھۆشداری دەداتە تورکیا
کۆنسەی بەرێوەبەرایەتی کەجەکە، لەسەر قۆناغی چارەسەری ھۆشداری دەداتە تورکیاو ڕایگەیاند: دەبێت ( ئاکەپە) ھەنگاو بنێت، دەست لە سیاسەتی سەرقاڵ کردن بەربدات و ھۆکاری ئەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات کە بۆ چی دەست بەدانوستان ناکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ھاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە، بڵاویکردەوە ئاکەپە ھیچ ھەنگاوی نەناوەو ئامادە نەبووە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت، لە کاتێکدا پێویست بوو تا ١٥ی شوبات دانوستان دەست پێبکات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەی ( کەجەکە) دا ھاتوە ١٥ی شوبات بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، بەڵام ئاکەپە بەو ھەڵوێستە نەرێنیەی مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی چارەسەری دەکات، ئەو ھەڵوێستەش ماف بەئێمە دەدات کە بەھەڵوێستی خۆماندا بچینەوەو ھەڵوێستی ئەنکەرە بخەینە بەر لێپرسینەوەو بڕیاری نوێ بدەین
.ئەو ھۆشداریەی کەجەکە، لە کاتێکدایە رەجەب تەیب ئەردۆگان و کاربەدەستانی ئاکەپە لێدوانی توند بەرامبەر پەکەکە دەدەن و باس لەوە دەکەن کە پەکەکە چەک دابنێت.