17/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومەتی عێراق لەگەڵ هاتنی هێزی وشكانی دا نیە و بەتوندی رەتی دەكاتەوە
د.بێستون عادل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناردنی 4000 هەزار سەربازی وشكانی بۆ نێو خاكی عێراق رایدەگەیەنێت "بە فەرمی حكومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەك داوای هێزی وشكانی لە ئەمریكا نەكردووە، بەڵكو بە توندی رەتی دەكەنەوە، بەكۆی گشتی شیعە لەگەڵا ئەوەدا نییە، حكومەتیش هاتنی هێزی وشكانی جارێكی تر بۆ ناو خاكی عێراق رەتدەكاتەوە".
ئاماژەی بەوەش كرد پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو كە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ داوای هێزی كردووە بۆ رزگاركردنی ئەو پارێزگایە و هەندێ لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنباریش ئەویان پێ باش بووە، بەڵام عێراق لەم بارەدا بە هەموو شێوەیەك ئەوە رەت دەكاتەوە.