16/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
زەواهیری دەوڵەتی خلافەو بەغدادی شکستیان خوارد
ئەیمەن زەواهیری، کەسی یەکەمی قاعیدە لە دوا چاوپێکەوتنیدا كه له حەوت هەڵقە بيكهاتبوو رەخنەی توند لە داعش و بەغدادی دەگرێت و بە ناراستەوخۆ بە پڕۆژەیەکی شکست خواردوو مەزندەی دەکات، هه روه ها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەوڵەتی خلافەو بەغدادی شکستیان خوارد.
زەواهری دەڵێت : راگەیاندنی دەوڵەتی شام دەرفەتێکی ئاڵتونی دا بەئەمەریکا( وەک ئاماژەیەک بۆ گورزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا دژی بنکەکانی داعش لە سوریا).
هاوکات ناوبراو سەرکردەکانی داعش تۆمەتبار دەکات کە لەپشت پاکتاوکردن و شەڕە ناوخۆییەکانەوەیە کە بۆتە هۆی شێواندنی وێنەی قاعیدە و موسڵمانان و دەستی دوژمنانی ئومەی ئیسلامی کردۆتەوە کە موجاهیدەکانی لەناو ببەن.