15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی وه‌ڵامی نیگه‌رانی گه‌شتیارانی عێراقی ئه‌داته‌وه
نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵام نیگه‌رانی ئه‌و گه‌شتیاره عێراقیانه ئه‌داته‌وه كه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مه‌دا، نێچیرڤان بارزانی وه‌ڵامی ئه‌و گه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌ی دایه‌وه كه له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.
گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كان له‌باره‌ی را‌گرتن و پشكنین و ئه‌نجامدانی رێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌لایه‌ن بازگه‌كانی هه‌رێمه‌وه، نیگه‌رانن و رۆژنامه‌كه‌ش ئه‌مه‌ی به‌بارزانی گه‌یاندووه، ناوبراویش به‌مجۆره وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه (گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشێنه بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌وانه، ئێمه ده‌زانین ئه‌وان له‌دۆخێكی خراپی ئه‌منیداو به‌مه‌به‌ستی پشوودان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روولهههرێم ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسه به‌و جۆره پشكنین بكرێت تا لهههرێ پارێزراوبن).
د.ع