ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێک سەبارەت بە بارودۆخی حوسییەکانى یەمەن دەردەکات
15/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێک سەبارەت بە بارودۆخی حوسییەکانى یەمەن دەردەکات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێک سەبارەت بە بارودۆخی یەمەن دەردەکات و تێیدا داوا لە حوسییەکان دەکات کە واز لە دەسەڵات بھێنن و لەو دامەزراوە حکومییانەش بکشێنەوە کە دەستیان بەسەردا گرتوون.
ھاوکات داواش لە حوسییەکان دەکات ئەندامانی حکومەت و زیندانیکراوەکانی دیکە ئازاد بکات و لەرێی دانوستانیشەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی وڵاتەکەیان بدەن.

ئەنجومەنی ئاسایش ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر حوسییەکان دەکات ئەگەرھاتوو بە بڕیاری ئەنجومەنەکەوە پابەند نەبێت.دوێنێش ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو لە کۆتایی کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا داوایکرد کە ھەنگاوی حوسییەکان بە ( کودەتا بەسەر دەسەڵاتە شەرعییەکانی یەمەن)  ناو ببرێت و بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشیش بەپێی بەندی حەوتەمی بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت کە ئەوکات حوسییەکان وەک ھەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دادەنرێت و رێخۆشکەریش دەبێت بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی لە دژیان، بەڵام داواکە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش رەتکرایەوە.