15/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بغداد ناتوانێت پارە رەوانەی هەرێم بكات
ئەمڕۆ، وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری بەغدادیان كرد لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوە.
وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای تەواو بونی كۆبونەوەكەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایانگەیاند، پێشنیارمانكردوە ناوەند سێ مانگ جارێك حسابات بكات، بەڵام بەغداد بێ وەڵام بوە بڕیارە دانوستانەكان درێژەی هەبێت.
هەروەها، بەغداد بە وەفدی هەرێمی وتوە "كەناتوانێت پارە رەوانەی هەرێم بكات، بەهۆی نەبونی "سویلە"، لە عێراق".
وەفدەكە باسیان لەوەشكردوە، هەرێم پەبەند دەبێت بە رێكەوتنی لەگەڵ بەغداد بە ناردنی 550 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.