15/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێك نه‌که‌وتنی هەرێم و ناوەند سەبارەت بە هەناردەی نەوت
.سه‌رۆکی کومیسیۆنی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له نه‌گه‌یشتنی به‌غدا و هه‌ولێر به ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتیی هه‌رێم .
ئارێزعه‌بدوڵڵا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌پێی ڕێککه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه ريم و به غداد هه‌روه‌ها چه‌ندین بڕگه‌ی نووسراو له پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2015، هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به حسێب کردنی نه‌وتی که‌رکوک، له ڕێگای کۆمپانیای "سۆمۆ" هه‌نارده بکات، به‌ڵام دوو لایه‌ن تا ئێستا سه‌باره‌ت به به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم ڕێک نه‌که‌وتوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد هه‌رێمی کوردستان داوای له حکوومه‌تی ناوه‌ندی کردووه که قه‌رزی دارایی ساڵی ڕابردووی کۆمپانیا نه‌وتییه چالاکه‌کان له هه‌رێمی کوردستان بدات یان ئه‌وه‌ی ڕێگه بدات به هه‌ولێر بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌ک زیاتر له 550 هه‌زار به‌رمیل به ڕه‌زامه‌ندی دوو لایه‌ن بۆ پێدانی قه‌رزه‌کانی به‌م کۆمپانیایانه.
سه‌رۆکی کومیسیۆنی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی کرد: به‌غدا و هه‌ولێر تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌م دوو بژارده داخوازراوه‌ی دەسەڵاتی هه‌رێمی کوردستان یان خستنه‌ڕووی بژارده‌کانی دیکه نه‌گه‌یشتۆنه‌ته ڕێککه‌وتن.