ناکۆکی نێوان لایەنە شیعییە و سوننەکان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست
15/02/2015 نوسەر: bzavpress

ناکۆکی نێوان لایەنە شیعییە و سوننەکان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست

دوای ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا، بەڵام پاش دەستپێکردنی و بەھۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان لایەنە شیعی و سوننەکان کۆبوونەوەکە دواخرا.

هه رجه نده  بڕیار وابوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و لەو کۆبوونەوەیەشدا راپۆرتی کاروبارەکانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، بەڵام بەھۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان لایەنە شیعییەکان و سوننەکان لەسەر ھەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنی سوننە کۆبوونەوەکە دواخرا.