14/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆنسێرتی غه‌م
چی یه ئه‌م شه‌و باده‌ی خه‌م شه‌رابی ژه‌هرم پێ ئه‌نوشێ؟
چی یه ئه‌م شه‌و گریانم پێكه نینی به‌سه‌مای خه‌وم دێ ؟
چی یه هه‌ناسه‌م كورنوش و نوێژ بۆ هه‌نسكم هه‌ڵدێنێ ؟
چی یه ئه‌م شه‌وم دیسانه‌وه ئه‌ژنۆم تاسه‌ی زه‌وی ده‌كا
و ماچی ئه‌وینی لێده‌وێ ؟
چی یه ئه‌م شه‌و سه‌رله‌نوێ غه‌م ڕێ ده‌گرێ !؟
ئاسمان وه‌ك چارشێوی ڕه‌ش بالای شه‌وم به‌سه‌ردا دێنێ
ئاره‌زووی قینی خۆی وه‌ك شه‌سته‌ی باران و ته‌رزه ده‌بارێنێ
ئاهو ئه‌شكی بۆگه‌نی به‌فرمێسكی من وه‌ژیر دێنێ
ئاسان بوو بۆت پێكه‌نینت به قاقاوه شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی پێ هه‌ڵبفرێ
چی یه ئه‌م شه‌و دیسانه‌وه خه‌م ڕێم پێده‌گرێ!؟
هۆ خه‌ڵكینه گوێ ڕا دێرن ......
ئه‌م هه‌واڵه زۆر په‌له‌یه و زۆر سامناكه !؟
زۆر تازه‌یه په‌یامنێرم ڕایگه‌یاندپێم كه‌وا !؟...
مانگ گریا
وشه سووتا
پێنوس خنكا
ئه‌وین وردبوو...
ڕاستی نه‌ما
جوانی شكا
دایك بوو به دێوه‌زمه‌ی جێگای گه‌رم و باوك بووبه به قه‌له‌ڕه‌ش
جێ ژوان كرایه سه‌نگه‌رو خۆشه‌ویستان بوون به گوله....
رێگا بووبه مانگی سه‌فه‌ر
منیش بووم به خۆڵ .... ڕه‌شه بای خه‌م پرژاندمیه سه‌ر تاشه به‌رد
چی یه ئه‌م شه‌و گوێم له گریانی وڵاتمه!!
چی یه ئه‌م شه‌و گوێم له گریانی دایكمه!!
چی یه ئه‌م شه‌و چاوم له ورد بوونی په‌نجه‌مه !!
چی یه ئه‌م شه‌و چاوم له شكانی ئه‌ژنۆمه!!
گوێ ڕادیرن هه‌واڵه‌كه زۆر خه‌ته‌ر‌ه ..... هۆبراینه
سوپای درۆ كه‌وتۆته‌ڕێ و درۆ خۆشی له پێشه‌وه مل ده‌نێت...
دروشمی درۆی به رزكردۆته‌وه
كه‌چی هێشتا ئه‌و ڕابه‌ره , هه‌ر ئه‌ویشه كه داوه‌ره
وا له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا درۆ به باخی خوێنی هه‌ڵدا
بۆ گه‌وره‌یی و به‌رز ڕاگرتنی درۆ هه‌موو سه‌ری ڕێزیان دانا
هاواری كرد پڕ به ده‌نگی به فێكه و هه‌لهه‌له‌ی درێژی
هه‌تاكو درۆ بمێنێ ئێوه ئاوا هه‌ر سه‌رتان شۆڕ ده‌بێ