ڤالانتاین و مێژووی سەرهەڵدانی
14/02/2015 نوسەر: bzavpress

ڤالانتاین و مێژووی سەرهەڵدانی


ڤالانتاین(ڕۆژی خۆشەویستی)یەكێكە لە جەژنەكانی ڕۆمانیە بتپەرستەكان كە نزیكەی پێش حەڤدە سەدە باوبووە لەلایان كە بریتیە لە گوزارشت كردن لە خۆشەویستیەكی بت پەرستی كۆن ساڵانە لە 14/2 عاشقان و ئەوینداران گوڵی سورو نامەی خۆشەویستی پێشكەش بەیەكتری دەكەن جلی سور لەبەردەكەن.
سەبارەت بەڕۆژی ڤالانتاین چەندین ئەفسانە گێڕدراوە كە لەلایەن ڕۆمانەكان بەردەوام بووە تادوایی گەیشتووەتە خاچ پەرستەكان لەوانە:
1- ڕۆمانیەكان بتپەرستبوون ڤالانتاینیش لەسەردینی نەسرانی بوو كاتێك ڕۆما ڕووبەڕووی جەنگ بووبوو ڕۆملێوسی ئیمپڕاتۆر هەستا بەقەدەغەكردنی هاوسەرگیری بەبیانووی ئەوەی سەربازەكان خەریك ئەبن بەژنهێنانەوە. قەشە(ڤالانتاینیش) هەستا بەنهێنی لەكەنیسە كچ وكوڕەكانی لەیەكتر مارە ئەكرد بۆیە ئیمپڕاتۆر بەمەی زانی وزیندانی كرد دواتر داوای لێكرد بیكاتە زاوای خۆی ولەخۆی نزیكی بكاتەوە بەڵام بەومەرجەی واز لەدینەكەی بهێنێ‌ بەڵام (ڤالانتاین)قبوڵی نەكردووەو لە 14/2/270ز ملی پەڕێنراوە.
2- ڕۆمانیەكان پێیان وابووە(ڕۆملێوس)دامەزرێنەری ڕۆما ڕۆژێك گورگێك شیری پێداوە لەگەڵ ئەم شیرپێدانە هێزو بیركردنەوەو ڕاجوانی پێ‌ بەخشیوە بۆیە ڕۆمانەكان لەناوەڕاستی هەموو مانگێكی دووی هەموو ساڵێك جەژنیان دەگێڕاو لەو داب ونەریتانەی هەیان بووە لەوڕۆژەدا بریتی بووە لە سەربڕینی سەگێك و بزنێك پاشان دوو لاوی بەهێزو چوارشانە جەستەیان خوێناوی دەكردن لەخوێنی ئەو سەگ و بزنە سەربڕاوە پاشان خوێنەكەی جەستەیان بە شیردەشۆرد, پاشان لە ڕێوڕەسمێكی گەورەدا ئەم دوو لاوە بەڕێئەكران بەڕێگەوبانەكان ئەم دوو لاوە دووپارچە پێستەیان بەدەستەوە ئەبوو دەیان سوی بەوەی پێدەگەیشتن ئافرەتە ڕۆمانیەكانیش خۆیان بەو پارچە پێستە ئەسوی ,چونكە پێیان وابوو ئەم كارە نەزۆكی ناهێڵێ‌ و چارەسەرە.
3- ئەڵێ‌ پاش ئەوەی ڤالانتاین خرایە بەندیخانەوە لەزینداندا چارەسەری كچی پاسەوانی بەندیخانەكەی كردووەو لەكوێری ڕزگاری كردووە ئەمەش دوای ئەوەی باوكی كچە داوای لێكردووە دوعای چاكبوونەوەی بۆبكات كاتێكیش بە دوعاكەی چاكبووەتەوە ڤالانتاین عاشقیكچەكە ئەبێت, وە كاتێكیش لەم ڕۆژەدا لەسێدارەدراوە نامەی خۆشەویستی بۆ ناردووەو لەكۆتایی نامەكەدا نوسیویەتی(المخلص ڤالنتاین) بۆیە ئەو ڕۆژە كرایە ڕۆژی خۆشەویستی.
4- ڤالانتاین كاتێك پرسیاری دەربارەی خوای ڕۆمانیەكان لێ‌ كراوە(عگارد)خوای بازرگانی و ڕەوانبێژی فێڵ ودزی و(جوبیژ)كە گەورەی خواكانی ڕۆمانیەكانە لە وەڵامدا(ڤالانتاین)وتویەتی خوای حەق(عیسای مەسیحە).
5- ئەڵێ‌ بەهۆی بانگەشەكردنی (ڤالانتاین) بۆ خاچ پەرستی لەسێدارەدراوە بۆیە كراوە بە ڕۆژی خۆشەویستی.
6- هەمووساڵێك لە14/2ڕۆمانیە كۆنەكان ناوی كچانی دێهاتەكەیان دەنوسی و دەیانخستە سەبەتەیەكەوە لەگەڵ كوڕان تیروپشكیان بۆ دەكرا دواتر ئەو دوولاوەی لەو تیروپشكە دەردەچوون پێیان دەوتن بڕۆن بەئازادی لەگەڵ یەك بن بۆماوەی ساڵێك خۆشەویستی یەكتربوون دوای ساڵەكە یەكیان بەدڵ بوایە لەیەكتر مارە ئەكران.
7- پاش ئەوەی مەسیحیەت لە ئەوروپا بڵاوبوویەوە هەندێ‌ لە قەشەكان بینیان هێشتا لە كۆمەڵێك لە ڕۆمانیەكانی ئەوروپا داب و نەریتەكانی ڕۆمانیە بت پەرستەكان هێشتا هەرباوە لەنێولاوەكانیان بریتی بوو لە نووسینی ناوی كچەكان لەسەر كاغەزی بچوك و تیروپشكردنیان لەگەڵ كوڕەكان بۆیە گۆڕینی ئەم داب و نەریتە ئاسان نەبوو بەلایانەوە بۆیە بڕیاریاندا ڕستەی(بسم الهە اڵام)بگۆڕن بۆ ناوی (قەشە ڤالانتاین) چونكە هێمای خاچ پەرستیەو بەهۆیەوە زیاتر لاوان پەیوەست دەكەن بە خاچ پەرستیەوە دواتر ناویان لێتا جەژنی ڤالانتاین.
ڤالانتاین شتێكی داهێنراوە لە ناو دینی مەسیحیشدا نیە حەڤدە سەدە پێش ئێستا لەناو ڕۆمانە بت پەرستەكان هەبووە, بەڵام پیاوانی كڵێسا هەوڵیانداوە تاكو مێشك و دڵی گەنجی پێوە خەریك بكەن و خزمەتی دیانەتی خۆیانی پێ‌ بكەن, وە هەروەها ئەمە لەدینی ئیسلامیشدا هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نیە. پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێ‌(كل بدعە ڤلالە و كل ڤلالە فی نار)هەموو شتێكی داهێنراو لە ئیسلامدا گومڕایی و سەرلێشێواویە وە هەموو گومڕایەكیش ئەنجامەكەی دۆزەخە.ئەم ڕۆژە هیچ ئەسڵیەكی نیە لەگەڵ بەسەرچوونی كات ئەم جەژنە لە چەمكێكی بت پەرستیەوە گۆڕاوە بۆ چەمكێكی خۆشەویستی كە گوزارشت لەخۆشەویستی دروستكراو دەكات پێیان وایە ڤالانتاین شەفاعەت دەری خۆشەویستیانە. ڤالانتاین وەكو گوزارشتێك لەسۆزو خۆشەویستی لەئەنجامی هزری ئەندێشەمەندانەی بێ‌ پێگەو بێ‌ زەمینە لەهەناوی خەون و خولیای ئازادكردنی حەزو ئارەزووە جەستەییەكان سەرچاوەی گرتووە لە ئێستادا وەكو هەمان ئەو بزووتنەوە نابابەتی و ساختانە لەڕووكەشدا لە ئەنجامی حەسرەت و كۆسپەكانی سەر ڕێ‌ ی خۆشەویستی هاتۆتە ئاراوە و هاوكاتیش بەبەرگی بزووتنەوەیەكی پێشكەوتوو خۆی ئارایشت كردووە , چونكە كەسانی پلەبەرزی دینی وەكو قەشە نەك هەر دوژمنی سەرسەختی خۆشەویستی نێوان ژنان و پیاوان بەڵكو بەدرێژایی هەبوون و باڵادەستیان لەمێژوودا تا ئێستاشی لەگەڵدابێت هەرهەمان ڕەفتاری قیزەوننانە ئەنجام دەدەن.
لەهەر سەردەم و كاتێكدا لەناو هەرگەل و وڵاتێكدا ئەگەر كەسایەتیەك دژی حكومەت و گەورەكەی ڕاپەڕی ئەمە مانای ئەوە نیە ئەوكەسە بەتەواوی بەرژەوەندی خۆی بەلاوەناوەو ئەوەی ئەیكات لە خزمەتی گەل و نەتەوەكەیەتی بەڵكو بەرژەوەندی حزبی وكەسی سەرچاوەی كارەكەیەتی كە دەیكات, دیارە بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەشەیەش دژ بەبڕیاری ئیمپڕاتۆرەكەی بەبێ‌ هیچ گومانێك لە پێناوی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیە خۆپەرستی و بیركۆڵیەكانی خۆی بووە وەكو كەسایەتیەكی دیندارو قەشە لە پێناوی ئارایشتكردنی دینەكەی خۆی بووە بۆئەوەی بتوانێت زۆرترین خەڵك لە خشتەبەرێت پێگەی دینەكەی بەهێزتر بكات سەرەڕای ئەوەش ئەم كارەی دەبووە هۆی بەهێزكردنی پێگەی خۆی وەكو قەشەیەك.كەواتە ڕۆژی 14/2دیاریكراوە بەڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) بیدعەیە، بۆیە بێویستە ئێمەی موسڵمان خۆمان لەو ڕۆژە دروستكراوە بە دوور بگرین ،چونكە خۆشەویستی مرۆڤی موسڵمان پەروەردگارە.