14/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چۆن ئازابین؟
ئەم باسە لەوێوە سەرچاوەی گرتوە کە زۆر دەگمەن پیاوی ئازا لە ناو کوردا دەبینرێت بڕیاری ئازایانە بدات لەم سەردەمەدا لە رووی سیاسیەوە، چونکە کوردستان بە هۆکاری ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی دوردرێژ داگیر کراوە، زۆربەی کاتەکان بن دەستی ژێر دەسەڵاتی زل هێزەکان بووە، ئەمە بۆتەهۆکاری ئەوەی کە تەنانەت سەرکردەکانی لە ئاستی بڕیارداندا نەبن و لە سەرماڵ و زەوی خۆیاندا چاوەڕوانی دەمی داگیرکەرانیان بن کە چیان بۆ دیاری دەکەن. واتا لەماڵی خۆیدا کورد وەك میوان سەیر دەکرێت خۆی نەبێت هەموو کەس خاوەنیەتی.
ئەم نوسینە هەوڵێکە بۆ پێگەیاندنی مرۆڤەکان بۆ ئەوەی توانای بڕیاری ئازایانەو جوامێرانەیان هەبێت، ترس و بیم لە دڵ و دەرونیاندا بەڕەوێتەوە، ئازایانە ناخیان پەروردە بکەن، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
ڕاستە ئەم هەوڵە زیاتر لە رووی سیاسی و سەرچاوەی گرتوە بۆ پیگەیاندنی خەڵکیە بە شێوەیەکی قیادی، بەڵام دەشێت بریاردان تەنها لە رووی سیاسیەوە نەبێت وەك ئاماژەم پێداوە لە هەموو بوارەکانی ژیان بێت، بۆ نمونە حاجی موستفای پێنجوێنی بڕیاریدا لە ساڵی ١٩٩٢ چەند زەوێك لە نێوانی سلێمانی ڕاپەریندا بکرێت،کە ئەو دەمە مەتری لە ٥ دیناری سویسری یاخود شەش دینار بوو وەك بۆ منی باس کردوە، بەڵام ئێستا زەویەکانی بای هەزارەها دۆلارە، ئەم بریارە بۆ خۆی بریارێکی زۆر ئازایەنە هیچ کەس ناتوانێت نکوڵی لێبکات زۆر بە دەگمەن پیاوی وا دەبینرێت بڕیاری ئازایانە بدات،
یاخود پیاوێکی وەك نەوشیروان موستەفا لە ناو حیزبێکی دەسەڵاتداردا جێگری سکرتێرەکەی بوو، بەڵام بڕیارێکی ئازایەنەی داو هاتە دەروە لەو حیزبەو توانی بە بزوتنەوەیەکی جەماوەری دابمەزرێنێت و مێژووی خۆی تا ڕادەیەك لە گەندەڵی پاك بکاتەوە.
ئەم پێشەکیە بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆکی بابەتەکەیە کە دەمەوێت هەموو تاکێکی موسڵمان وا پەروردەببێت کە خاوەنی بڕیاری بە جورئەتدارو ئازاو بێ ترس لە دەمی هەموو موسڵمانێکدا بێتە دەرەوە، بەڵکو خوای گەورە گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لەسەر دەستی کەسێکیاندا روو بدات لە پەنای ئەم ئیسلامەدا بحەسێینەوە، لێرەدە ئاماژە بەوە دەکەم مەرج نیە تەنها بۆ موسڵمانان بنوسم ، دەکرێت عەلمانیەکانیش سود لەم نوسینە وەربگرن.
جێگای خۆیەتی سەرنجاتان بۆ ئەوە رابکێشم کە هیچ بڕیارێکی جورئەت ئامێز بە بێ زانست ، ڕاوێژو ، ئازایەتی نابێت..
چۆن ئازابین بڕیاری ئازایانە بدەین ..
ئەو خاسێتانەی کە مرۆڤ ئازا دەکەن..
یەکەم: بڕوا بوون بە خۆت، هیوا بوون بە سەرکەوتن..
بڕیاری پەسەند بۆ سەرکەوتنی دینی خوای گەورە..
بڕیارێکی زۆر ئازایانەی ئەبوبکری سدیق رەزامەندی خوای لێبێت..
گومانی تێدا نیە هەموو بڕیارەکانی ئەبوبکر ئازایانە.. کەس ناگاتە ئەو بۆ ئازایەتی، لە دوای پێغەمبەران سەلامی خوایان لیبێت- بەرێزترین کەسە لە جیهاندا بڕیاری ئازاینەی زۆرە .. هەر لە موسڵمان بوونی، لە ئازادکردنی بەندەکان، لە بانگەوازی خەڵکی بۆ ئاینی ئیسلام، لە کۆچی لە خزمەتی پێغەمبەردا(صلی للە علیەوسلم)، لە بەخشینی سەروەت سامان، لە بەشدار بوونی لە جەنگەکاندا.. وەهەروەها.
بەڵام ئەوەی کە بڕیارە ئازایانەیەکەیەتی کە پێویستە هەموو قیادە ئیسلامیە و هەموو موسڵمان سودی لێوەربگرێت چاو لە ژیانی ئەم وەزیرەی پێغەمبەری خوا بکات(صلی للە علیە وسلم)..
لەدوای ئەوەی کە پێغەمبەری خوا (صلی للە علیە وسلم) وەفاتی کرد ئەبوبکریان هەڵبژارد بە خەلیفەی موسڵمانان لە سەقیف، لەدوای ئەوەی کە هەڵبژێردا بە هۆکاری ئەوەی خەڵکێکی زۆر هاتبونە ناو ئیسلام لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا(صلی للە علیە وسلم) ئەوەی پەروەردەیەکی باش نەکرابوون بە لێشاو خەڵکی هاتنە ناو ئیسلامەکە وەك خوای گەرە لە قورئاندا بە بە فتح ناوی بردوە پاشان پۆل پۆل خەڵکی خۆی کرد بە ئیسلامدا، نیوەدوورگەی عەرەبی ئەوسەردەمە هەمووی موسڵمان بوو، بەڵام لەدوای وەفاتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) هەموو نیوەدورگەی عەرەبی لە ئیسلام هەڵگەرانەوە تەنها ٣ جێگا نەبێت کە بریتی بوون لە"مککە و مەدینەو تایف"، لەگەڵ دێیەك لە نزیکی بەحرین بە ناوی "هەجەر" هەموو ئەو جێگایانەی تر وازیان هێنا لە ئیسلام کە خەڵکی ئەو سەردەمی نیوەدورگەی عەرەبی مەزندە دەکرا لە رووی دیمگرافیەوە بە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس، چونکە بەنی حەنیفە کە هەڵگەڕاوە لەئیسلام تەنها ئەو هۆزە نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بوون ، هەندێک لە سەرۆکی هۆزەکان دوای پێغەمبەرایەتییان دەکرد، هەندێکی تریان زەکاتیان نەئەدا و کۆمەڵێکی تریان دەیانگووت کە محمد مرد ئیتر ئاینەکەی کۆتای هات وا پەیان دەبر کە محمد پاشایەکەو هیجی تر!!.
بڕیارە ئازایانەکەی ئەبوبکرچی بوو؟..
لێرەوە ئەو بڕیارەتان بۆ ووێنا دەکەم کەچەندە ئازایەتی جورئەتی ئەو پیاو مەزنەتان بۆ دەردەکەوێت دەتوانێت بڵێن ئەگەر هەر کەس مەنهجی ئەو بگرێت ئەتوانیت ئەبڕیارە بدات..
بڕیارەکە بریتی بوو؛ لەوەی ئەگەر بە تەنها بووە خۆم ئەم جیهادە دەکەم ئەتا گەردنی خۆم لەسەر ئەم ئاینە دادەنێم و شەهید دەبم..
چونکە ئەبوبکر دەیزانی خوای گەورە مرۆڤەکان بە تەنها لە قیامەتدا بانگ دەکات لێپرسینەوە لەگەڵدا دەکات، بۆیە فەرمووی بەتەنهایش بیت خۆم جیهاد دەکەم، لەئەنجامی ئەوە بوو هەموو هاوەڵاکانی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) تەنانەت بە پێشەواعەمەرەوە- ڕەزامەندی خوا لە هەموویان بێت- ڕازی نەبون بەوەی کە شەر لەگەڵ هەڵگەڕاوەکان بکەن، بەڵام بڕیارە ئازایانەکەی ئەبوبکر بە تەنها وای کرد کە ئازایەتی جورەئەت بخاتە ناو گیانی ئەوانیش هەوڵی هەوان بۆ گەڕانەی خەڵکی بێت بۆ ئیسلامە، تەنانەت عومەری کوڕی خەتتاب دەفەرموێ ئازایەتی جەختی ئەبوبکر بوو کە ئێمە ی والێکرد کە سەر لەنوێ غیرەت ئازایەتی جیهاد لە دڵو دەرونماندا دروست بێتەوە، ئەبوبکر ١٣ سوپای ئامادەکرد کە بریتی بوون لە ١١ هەزار کەس توانی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەموو هەڵگەڕاوەکان تێکوپێك بشکینێت و جاریکی تر نوری ئیسلام لە نیوەدورگەی عەرەبیدا پرشنگدار بکاتەوە، پاشان پێش ئەوەی بڕیارە ئازایانە بدات سوپای ئامادەکرد بوو سەر رۆم خستیە رێگا بۆ ئەوەی کە وسێتەکەی سەروەرمان پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) بینێتە دی ..
لەم بڕیارە ئازایانەی ئەبوبەکرچی فێر دەبین؟..
ئەگەر لە دنیای ئێستاماندا تەماشای چواردەورمان بکەین زۆر رەوش بارو گوزارانی ئێمە لەو سەردەمی ئەبوبکر باشترە، جیهانی ئیسلامی لە ئامادەباشیدا بۆ شۆڕش کردن، کەشەکە لەبارترە بۆ ئەوەی قیادەی ئیسلامی خەڵکی باشتر کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن رووبەروی سوپای داگیرکەرو عەلمانی ببنەوە، ئەبوبکر تەنها لە مەدینەوە بۆ ئەو جێگایانەی تر سوپای رێكخست، بەڵام موسڵمانان کەسەرەسەی باشتریان لەبەر دەستدایە لە رووی سەروەتی مرۆیەوە ، بەڵام چونکە سەرکردەکانی ئێستای ئیسلامی کوردی هیچ برەوێکیان بەدینەکیان و فکری ئیسلامی نیە ئەوا وای کردوە کە جێگای خۆیاندا بچەقن قیادەکانی ئیسلامی کوردستان یەکەم لایان پلەو پایەیە دوای پارە ئینجا خۆشی ژیان لە پاشاندا دینەکەیان.
دووەم: بەبچوك ڕاگرتنی ژیان دەستکەوتەکانی..
بڕیاریکی ئازایانەی عومەرکوری خەتتاب ڕەزامەندی خوای لێبێت..
هەموو باش دەزانین کە باسی عومەر دەکەین یەکسەر ئازایەتی جوامێری بوێری دێتە بەرچاوامان، لە هەموو بوارەکانی ژیانیدا، کاتێك کە موسڵمان بوو.. ئەوبوو وایکرد موسڵمانانیش خۆیان ئاشکرا بکەن بانگەشەی بانگەوازیان بکەن بێ پەردەو لە ماڵی ئەرقەمی کوری ئەرقەم بێنە دەرەوە، لە کاتی کۆچیدا هەموو موسڵمانان بە نهێنی کۆچیان کرد بەس ئەو بە ئازایەتی بوێری خۆی و بە ئاشکرا کۆچی کردو هۆکاری ئازایەتیەکەی وای کرد کە ١٠٠ کەسی لەدوەر کۆبیتەوە هەموویان بیەکەوە برۆن بۆ مەدینەو تەنانەت بە ئاشکرا برایەکی ئەبوجەهلیی برد بۆ مەدینە کەس نەیدەوێرا لە ئاستیدا هیچ جۆرە رەفتارێك ئەنجام بدات.
ژیانی ئەم پیاوە لە دوای پێغەمبەران - سەلامی خویان لێبێت- و ئەبوبکر بەرێزترین مرۆڤە لەسەر زەویدا.. هەموو وێستگەکانی ژیانی شەرفمەندێتی و پیاوەتی بوێرو ئازایەتی بووە هە لە بەخشینی سەروەت سامانی دڵسوتانی بۆ موسڵمانان و بە بەزەی بوونی بەرانبەر بە مرۆڤ وئاژەڵ و ژینگە.. هەموو سەروەی ئەم پیاوە ناوازەیە دەردەخەن کە ووێنەی نیە لە مێژوودا.
بڕیارە ئازایەکەی پێشەوا عومەر چی بوو؟
بڕیاری لەم شێویە لەمێژوودا هەرگیز دووبارە نابێتەوە، هیچ کەس ناتوانێت بڕیاری وا بوێرانەو ئازایانە بدات، لە هیچ مێژوویەکدا بڕیاری وا نابینرێت..
بڕیارەکە بریتی بوو لەوەی کە موسڵمانان لە هەموو جەنگەکانیداندا لەسەردەمی عومەردا بەارنبەر بە فارس و رۆم هەمیشە لە سەرکەوتندا بوون لە برەوداندابوون، بەڵام بڕیارێکی زۆر سەیر ئەدا پیشەوا عومەر، ئەویش بریتیە لەوەی کە موسڵمانان لە پێشرەویدان و دوژمن لە شکسدایە، بەڵام ئەو بڕیاری ڕاگرتنی جەنگیدا لەگەڵ فارسدا..
بۆ ئەم بڕیارە چی لێ فێردەبین؟
پیشەوا عومەر ئەوەمان فیردەکات و دەڵێت؛ هەر کەس لەپێناوی خوای گەورەدا کار بکات ئەو سەرکەوتن بە دەستدینێت، ئەگەر چی هەموو دنیاش لە دژی ئەو کار بکات، چونکە ئەگەر وابزانیت هێزو تواناو زیرەکی خۆتە لە خۆت رازی بوویت ئەو شکست لەدوای شکست دەیبینت، هۆکاری ئەوەیە سەرکەوتن لای مرۆڤ نیە، بەڵکو لای پەروەردگارە، عومەری کوڕی خەتتاب ئەیوست ئەوە فێری هەموو ئوممەتی محمد بکات کە بە سەرکەوتنی زۆر و دەستکەوتی زۆر لە خۆیان ڕازی نەبن، چونکە عومەر ئەوەی فێری هەمووان کرد ئازایەتی و سەرکەوتن لە لای خوای گەورەیە هەرکەس لەبەر خوا کار بکات ئەوا ئازایە ئەگەر لەبەر خوا نەبێت، با بەرووکەش ئازا دیار بێت ، بەڵام لە ناخدا ترسنۆك جەبانە، هەموو سەدام و موبارەك و قەزافیمان بینی چۆن لە کوندا دەگیران بە ترسنۆکی دەستگیر دەکران، یاخود هەڵهاتنی بن عەلی، هەموو ئەوە دەردەخەن کە ئازایەتی بە سوپای زۆر نیە بە پاسەوانی بێشومار نیە، بەڵکو ئەوەی هێزو سوپای زۆری هەبوو بەدوای کۆکردنەوەی پاسەواندا ویڵ بوو ئەوە بزانن کەسێکی ترسنۆکە.
سێیەم: هەوڵدان بۆ کوژانەوەی فیتنە
بڕیارێکی ئازایانە لەلایەن عوسمانی کوڕی عەفان رەزامەندی خوای لیبێت..
ئەم هاوەڵە بەرێزە پێغەمبەری خوا(صلی للە علیە وسلم) لە باسیدا دەفەرموێت عوسمان هەرچی بکات خوای گەورە لێخۆش بووە، پاشان دووجار مژدەی بەهەشتی پێدراوە، بیعەتی رەزوان لەسەر عوسمان دامەزراوە، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیەوە موسڵمان بووە، چەند جار سوپای رێكخستوە بەناوبگترینیان سوپای "تەبوك" ، دابین کردنی پرۆژەی ئاوە بۆ دەوڵەتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)، ئەم هاوەڵە بەرێزە هەموو ژیانی ئازایەتی جوامێریە..
بڕیارە بوێرانەکەی عوسمان چی بوو؟
ئەو بڕیارە ئازایانەی عوسمان بریتیە لەوەی لە ماڵی خۆیدادابنیشیت تا شەهید بوون و بۆ ئەوەی فیتنە بکوژینێتەوە.. ئەوە بوو لە ماڵی خۆیدا مایەوە تا هێرش کرایە سەر ماڵەکەی بۆ ماوەی سێ رۆژ نەیانهێش ئاو بخواتەوە لە کاتێکدا خۆی پرۆژەی ئاوی مەدینەی دروستکردبوو، تاچونە سەر لەسەر قورئان خوێندن بە زمانی بەرۆژوە شەهید کرا.
چی فێر دەبین لە ژیانی ئەم پیاوە ئازایە
پیاوی بوێر ئازا ئەویە لە کاتێکدا کە کۆمەڵگای موسڵمانان چی پێویست بێت ئەو بۆ خاتری کۆمەڵگاکەی کاردەکات بۆ ئەوەی شەرو ئاشوب دروست نەبێت، وا دەکات لە خەڵکی ئەگەر بە مردنیشی بوە کۆتای ناڕەحەتی ناهەمواری بێت، بەڵام چەندمان بینی لە ناو ئیسلامیەکانی خۆمان بۆ مانەوەی کورسیەکانیان چەند برای خۆیان بە ناهەمەوارگەیاند بۆ مانەوەی خۆیان ڕابوونی ئیسلامیان کردە ژیلەمۆ و قوربانی ئۆتۆمۆبیلە مۆدیلە بەرزەکانی، بۆ بەرز بونەوەی پلەو پایەی خۆیان چونە ناو پەرلەمانیان هەموو هێزی ئیسلامی یان پارچەپارچەکرد و بۆ خۆشی ژیان دەستەمۆکران هیچ ئەرزشێکیان لە دڵی دوژمەناکانتندا نەماو ئەواتا ئێستا هەموو توشی "وەهن" بوون واتا خوشەویستی دنیا ترسان لە مردن، بەڵام عوسمان ئازا وبوێر بوو خۆشی دنیای لا هیچ نەبوو مردنی خۆش وویست بۆیە گیشتە پلەی شەهیدی.
چوارەم: هەوڵدان بۆ نەهێشتنی پارچەپارچەی
بڕیارێکی ئازایانەی عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب ڕەزامەندی خوای لیبێت..
عەلی کوری بوتاڵیب لە ئازایەتیدا بێ وێنەیە و لە ئیسلامدا بە شێری خوای گەورە ناسراوە، ئازایەتی ئەم هاوەڵە بەرێزە لە منداڵیەوە دەردەکەوێت کە تەمەنێکی منداڵیدا کە نزیکەی ٢٣ ساڵ بوو ئامادەی ئەوە بوو لە جێگای پێغەمبەردا(صلی للە علیە وسلم) بخەوێت، لە کاتێکدا دەیزانی دەیانەوێت سەروەرمان بکوژن، پاشان لە جەنگی ئەحزبدا ئەو بوو توانی پاڵەوانی عەرەب بکوژێت، هیچ کەس نەیدەوێرا بچێتە میدانی شەڕەوە بۆی ئەوبوو توانی بکوژێت نازناوی شێری خوای گەورە بۆخۆی بپچڕێت.
یەکێك لە بڕیارە بوێرەکانی عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب .. بریتی بوو لەوەی کە بڕیاریدا جەنگ دژی خەواریج بکات، ئەم کۆمەڵە گومڕایەکی زۆریان دەکرد عەلی کوری ئەبو تالیب و معاویە کوڕی ئەبوسفیان رەزامەندی خوا لە هەردووکیان بیت بە کافر هەژمارد دەکرد!!
ئەم بڕیارە لەوپەڕی ئازایەتی جوامێریدا بوو کە توانی لە فیتنەی خەواریج جیهانی ئیسلامی پاك بکاتەوە.
چی فێر دەبین لە ژیانی ئەم شێرەی خوای گەورە..
گومانی تێدا نیە پیاوی ئازاو بوێر ئەو کەسەیە کە ئاینی خوای گەورە وەك خۆی پیادە بکات نە زیادی بکات نەكەم، ئەوکات کە باندایەتی بۆ خواکرد وەك ئەوەی خوای گەورە دوای لێکردوە بێ هیچ شك گومانێك ئازاو بوێرو جوامێر لێدەردەچێت..
پێنجەم: وازهێنان لە پلەو پایە
بریارێکی زۆر ناوازە بوێرانە لەلایەن حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب..
لەدوای ئەوەی خەڵکی عێراق هەموو کۆك بوون لەسەر هەڵبژاردنی حەسەنی کوڕی عەلی - ڕەزامەندی خوا لێبێت- لەدوای شەهید کردنی باوکی لە دوای حەوت مانگ ئەم کوڕە لاوەی پێغەمەبەر خوا صلی اللە علیە وسلم وازی لە دەسەڵات و پلەو پایەی خۆی هێنا لەبەر خاتر خوای گەورەو ئە بڕیارە ئازایانەی کەدای توانی هەموو موسڵمانان بکاتەوە بەیەك، ئەو ساڵە بە ساڵی جەماعە ناو ببرێت، سەر لەنوێ بزاڤی جیهادو خەبات بۆ ناو گەلانی تر دەست پێبکاتەوە.
چی لەم بڕیارە ئازایانە فێر دەبین..
دەلالەتە لەسەر ئەوەی کە هەر کەس واز لە پلەو پایەو دەسەڵاتی هێنا لە پێناوی خوای گەورە زیاتر خوای گەورە سەریدەخات موسڵمانان دەسەڵات و پۆست و ماقامیان لەبەر چاو بچوك دەبێتەوە زیاتر هەوڵ ئەدەن بۆ بەرەوپێش چوونی رابوونە ئیسلامیەکە.