بزاڤ پرێس ناوی ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه مانگانه‌یان له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی نوسراوی ژماره (10409/1/16)ی وه‌زاره‌تی دارایی كه واژۆی وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره، ناوی چه‌ند ده‌زگاو رۆژنامه‌و گۆڤارێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه مانگانه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ناوی ئه‌م ده‌زگایانه خراوه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ریه‌كه‌یان مانگانه‌یه‌كی جیاوازیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه:
1- ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م 100 ملیۆن دینار.
2- گۆڤاری كلیل 2 ملیۆن دینار.
3- گۆڤاری سلێمانی 4 ملیۆن.
4- ناڤه‌ندێ په‌یامنێرێن میدیایی 3 ملیۆن.
5- ده‌زگه‌هێ سبیرێز یێ چاپ‌و وه‌شانێ 15 ملیۆن.
6- گۆڤارا مه‌تین 13 ملیۆن.
7- گۆڤارا ستێنه 5 ملیۆن.
كۆی گشتی به‌خششی ئه‌م ده‌زگاو گۆڤارانه ده‌كاته 141 ملیۆن دینار بۆ مانگێك.
د.ع