ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی داعشى پەسەنكرد
13/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی داعشى پەسەنكرد

لە کۆبونەوەیەکدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەو پڕۆژە بڕیارەی پەسەندکرد کە لە لایەن روسیاوە پێشکەشکرابوو بۆ سزادانی کڕیارانی نەوت و ئاسه وارە دێرینەکان لە داعش ھەروەک ئەنجومەنەکە ھۆشداریدایە دەوڵەتانی جیھانیش کە فیدییە بە داعش نەدەن لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندا .

ھەروەک بڕیارەکە داوای کردووە ئەو تانکەرانە دەستیان بە سەردا بگرێت کە نەوتی داعش لە سنوری تورکیاوە دەگوازنەوە و بڕیارەکە تەئکیدیش لە سەر قەدەغە کردنی مامەڵەی فرۆشتنی چەک بە داعش و بەرەی نوسرە دەکاتەوە هاوكات بڕیاری وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش ئەو مافەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەدات کە سزای ئابوری بە سەر ئەو دەوڵەت و لایەنانەدا بسەپێنێت کە پابەندی بڕیارەکە نابن.

 ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لایەن روسیاوە پێشکەش کرابوو پێشتر ٣٧ وڵات پشگیریان لێ دەکردو سوریاو عێراق و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و عێراق و ئێران و ئوردنیش لە دارشتنیدا بە شداریان کردووە ، بە تایبەت حکومەتی عێراق رۆڵی گەورەی لە پرۆِژەکەدا ھەبووە.