قۆڵ بەستكردنی فەرماندەرێكی باڵای پەكەكە لەلایەن پۆلیسی توركیاوە
13/02/2015 نوسەر: bzavpress

قۆڵ بەستكردنی فەرماندەرێكی باڵای پەكەكە لەلایەن پۆلیسی توركیاوە

فەرماندەرێكی  باڵای پەكەكە كە لە كۆبانێ بریندارو گوێزرابووە نەخۆشخانەیەك لە توركیا بە نازناوی "مەهمەت مەهمەت"  لە نەخۆشخانەی دەوڵەتیی "مەهمەت ئاكیف ئینان" ی ناوجه ى  سوروچ ، لە پارێزگای شانلی ئۆرفا خەوێندرابوو ، لەلایەن پۆلیسی توركیاوە  گیراوه.

لێژنەی هەواڵگریی پۆلیسی توركیا ڕایگەیاندووە ئاكامی لێكۆڵینەوەكان پیشان دەدات كە ئەو كەسە یەكێك لە فەرماندەرانی باڵای پەكەكەو بەرپرسی هەڵمەتەكانی ساڵی 2008 لە ئاگری بووە.
پۆلیسی توركیا لە كردەوەیەكی خێرادا دۆسیەی ئەو كەسەی تۆكمە کردو رەوانەی دادگای کرد.

شایانی باسە ئەو كەسە لەسەر فەرمانی دادئەستێنی توركیا گوێزراوەتەوە بەندیخانەو چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی دادگایە.