پارتی هاتنی میلیشیاى شیعە بۆ ناو كەركوك‌ به هێڵی سوورە ده زانيت
13/02/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی هاتنی میلیشیاى شیعە بۆ ناو كەركوك‌ به هێڵی سوورە ده زانيت

هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی رایگەیاند هاتنی میلیشیای شیعە بۆ كەركوك‌و دەوروبەری هێڵی سوورەو قبوڵناكرێت، جەختیشیكردەوە كە پێویستە سوپای نیشتیمانی عێراق رێكبخرێتەوەو لەچوارچێوەی ئەم سوپایەدا ناوچەكانی دیكەی عێراق ئازادبكرێنەوە.
 
 بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دیتەر لاملێ كۆبووەوە، بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، هەورامی سەبارەت بە بەرەكانی جەنگ لەگەڵ داعش رایگەیاند "ئێمە تەنیا پێویستمان بەئیمكانیاتی سەربازی هەیە، پێشمەرگە توانای پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی هەیەو هیچ پێویستییەكمان بەهێزی زەوینی نییە، هەر لەم چوارچێوەیەشدا هاتنی میلیشیای شیعە بۆ نێو كەركوك‌و ناوچەكانی دەوووبەری هێڵی سوورەو لای ئێمە قبوڵناكرێت.