هونەری ئیسلامی لە کوردستان و شکستی هونەرمەندان
13/02/2015 نوسەر: bzavpress

هونەری ئیسلامی لە کوردستان و شکستی هونەرمەندان


"هونەرمەندەئیسلامیە كوردەكان لاوازن "
هونەرمەندە كوردیەكان لاوازیەكی زۆریان پێوە دیارە بەرپرسیاری یەكەمیش خۆیان نەك كەسی تر هەر چەندە لایەنی تریش خەتای هەیە بەڵام هونەرمەندە كوردەكان تا ئێستاش نەیان توانیوە لە چەند ڕویەكەوە پێش بكەون بۆ نمونە
١- لەلایەنی ئاواز دانانەوە تا ئێستاش زۆر لە هونەرمەندە كوردەكان ئاوازی بێگانە بەكار دێنن بۆ ئەمەش نابێت گلەی لە كەس بكرێت خۆیان نەبێت چونكە هەموو بەرهەمێك كە نوێ بوو جوانە نەك ئەوەی بەرهەمی كەسێكی تر بێت بەشێک لە هونەرمەندان ئاوازە فارسیەکان دێنن بەشێکیشیان لە تورکەکان لە هەمویان کارەسات تر وەرگرتنی ئاوازە لە هونەرمەندە زۆر جیهانیەکان وەکو سامی یوسف کە یەکسەر دیارە ئەو بەرهەمە وەرگیراوە و فکرەی تازەی تیا نییە 
٢- لە كلیپەكان شكستێكی زۆر گەورە هەیە كە بەگشتی هیچ داهێنانێكی تیا نییە زۆربەی كلیپەكان هونەرمەندەكە پێنج شەش جار جل دەگۆڕێ و لە چەند لایەكی كامێرەكەوە خۆی پیشان ئەیات و بە سەیارەیەک هەنێک ئەمسەرو ئەوسەر ئەکات باشە جوانی ئەم کلیپە لە کوێدایە ؟ هەنێ جار كلیپەكەش وەرگیراوە ! تەنانەت شارەزاش نین لە مۆنتاژ چونكە زۆر لە بەرهەمە جیهانیەكانیش كلیپی بۆ ناكرێت تەنها بە مۆنتاژێكی جوان و دروست كردنی تیۆبۆگرافی وەكو بەرهەمكانی گروپی ئەوەیكینینگ ڕیکۆرد  كە هیچی تێ ناچێت بەڵام كاریگەریەكی زۆری هەیە بۆ نمونە ئەلبومە نوێیەكەی حەمزە نەمیرە هیچ كلیپێكی بۆ نەكراوە هیچ گۆرانیەكەی بەڵام زۆر سەركەوتو بوو چونكە مۆنتاژی گۆرانی و سرودەكانی زۆر جوان بوون تەنانەت پێویست ناکات لە ستۆدیۆش بچنە دەرەوە بەڵام کارێک ئەکەن کە هەموانیان سەرسام کردووە 

٣—کاریگەری دەنگی : زۆر لە هونەرمەندان متمانەیان بە خۆیان نییە ئیفێكتی (کاریگەر) دەنگی ئەخەنە سەر گۆرانیەكانیان كە هەرچەندە خۆشیان دەنگیان خۆش بێت دیار نابێت چونكە خەڵك وابیر ئەكاتەوە كە ئەمە دەنگی خۆش نیە بۆیە پشت بەمە ئەبەستێت 
٤-هۆنراوە: بیرمەندی ئیسلامی موحەمەد قوتب لە کتێبی مەنهەجی فەنی ئیسلامی دەڵێت "مەرج نییە هونەری ئیسلامی هەر باسی خوای گەورە و پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت بکات بەڵکو هەموو هونەرێکی پاک کە باسی شتێکی پاک و باش بکات ئەوە هونەری ئیسلامیە" بەڵام هونەرمەندە کوردەکان هۆنراوەکانیان لە دەوری چەن شتێکا ئەسوڕێتەوە کە زۆر دوبارەیە و هەمووی هەر باسی تەوبەو گەڕانەوە ئەکات بەشێوەیەکی چاولێکەریانە (تەقلیدی ) ، وە هەروەها هەنێ لە هونەرمەندان زیاد لە پێویست هۆنراوی کلاسیک بەکار دێنن بۆ بەرهەمەکانیان لە کاتێکا ئەبێت هۆنراوەی  سرود (گۆرانی) هۆنراوەیەکی تایبەت بێت نەک هۆنراوەیەک کە پێش سەد ساڵ نوسرابێت ‌.
کەواتە پێویستە هونەرمەندانی کورد بە شێوەیەکی جیاواز هەوڵی بەرەو پێش بردنی هونەری ئیسلامی بدەن و لە هەمان خاڵدا نەمێننەوە  و بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەیەک بۆ هونەری بێدینی و گەنجان بگێڕێتەوە لەو هونەرە بێدینیەی کە ئێستا پەرەی پێ دەدرێ