15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره:سنوره‌کان نابێ کراوه‌بن
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌باره‌ی داخستن و كردنه‌وه‌ی سنووری باشوور و رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند: "نابێ سنووری سێماڵكا به كراوه‌یی بمینێته‌وه".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده، رایگه‌یاند: "نابێ هه‌موو كوردستانی سووریا بێته ئێره، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی نوێ دروستده‌كات، ده‌بێ له ماڵی خۆیان بمێنن و لێره‌وه هاوكارییان بۆ ره‌وانه بكرێ".
وه‌وتی: "ده‌بێ ئێمه داوای هاوكاری بۆ ئه‌وان بكه‌ین، به‌مشێوه‌یه كێشه‌كانی ئه‌وان كه‌متر ده‌بێ، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆی بروات و دیسان بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكه‌ن".
س.ڕووداو