ئەبوبکر بەغدادی فەرمانێکی بۆ چەکدارانی داعش دەر کرد
12/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەبوبکر بەغدادی فەرمانێکی بۆ چەکدارانی داعش دەر کرد

ئەبوبەکر بەغدادی فەرمانێکی بۆ چەکدارانی داعش دەرکردووە بەپێ ئەو فەرمانە هەر چەکدارێکی داعش لە هێرشێکدا بشکێت و بکشێتەوە گولەباران دەکرێت، ئەمرۆش ئەو فەرمانە لە میحوەری مەخموور جێبەجێکراوە. 

ئەمرۆ ئەو فەرمانە لە گوندی (زاویەی) سەر بە قەزای مەخموور جێبجێکراوەو ژمارەیەک چەکداری داعش گوللـەباران کراون هۆکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە شەوی ڕابردوو لە هێرشێکیاندا بۆ میحوەری مەخمور لە گوندی جاروڵا شکاون.