ساڵح موتڵەگ بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
12/02/2015 نوسەر: bzavpress

ساڵح موتڵەگ بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت


سەرۆكایەتی پارلەمانی عێراق ئەمرۆ لەكۆبونەوەی هەفتانەی خۆیدا كە بەئامادەبوونی 255 پارلەمانتار بەرێوەچوو رایگەیاند لەسەر داوای ژمارەیەك پارلەمانتار رەزامەندی لەسەر بانگهێشكردنی ساڵح موتڵەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دراوە لەو گەندەڵییانەی لەدۆسییەی پەنابەرەكان كراوە .

جێی ئاماژەیە ئەمرۆ لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ 5 پرۆژە یاسا كرا و هەردوو پرۆژە یاسای پاسەوانی نیشتمانی و بنبڕكردنی حیزبی بەعس رەوانەی ئەنجومەنی شورای دەوڵەت كرایەوە و كۆبونەوەكش بۆ پێنجشەمەی داهاتوو دواخرا.