وەفدێکی باڵای حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات
12/02/2015 نوسەر: bzavpress

وەفدێکی باڵای حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات

وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوننامە نەوتیەکەی نێوان ھەرێم و بەغداد، کێشەو گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی.

وەفدی حکومەتی ھەرێم پێکدێت لە ئەندامانی ئەنجومەنی ‌باڵای ‌نەوت و وزەی ھەرێم و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبنەوە.


جێگای ئاماژەیە لە ھەفتەی ڕابردودا ئەندامانی کۆمیسیۆنی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کۆبونەوەو لەو کۆبونەوەیەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەردوولا وەفدێکی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات.