12/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چاوپێكەوتنی مەسعود بارزانی و سەرۆك كۆماری فەرەنسا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری فەرەنسا لەبارەی بەرەكانی جەنگی دژبە پەلاماری چەكدارانی داعش کۆبونەوە.
فڕانسوا ئۆڵاندی سەرۆك كۆماری فەرەنسا لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری پاریس ڕێزی گرت لە هەرێمی كوردستان لە بەر پەنادانی كۆچبەرە پەرتەوازەكان و پێشوازیشی كرد لەو ڕێككەوتننامەیهک كە چەند مانگ لەمەو بەر لە نێوان هەولێرو بەغدا واژۆ كرا.
سەرۆك كۆماری فەڕانسا پێداگریی کرد ئەوهەڵوێستە نیشاندەری هەوڵدانە لەپێناو بەهێزكردنی یەكێتتی نیشتمانیی لە عێراق فڕانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەڕانسا و مەسعود بارزانی وتی، كە خەبات بە دژی ڕێكخراوی داعش درێژخایەنەو سەركەوتن تێیدا بەند دەبێ بە پاڵپشتی لێبڕاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.