خاكی وڵات
12/02/2015 نوسەر: bzavpress

خاكی وڵات


كــوردســتانم یـەك  پـارچـە بـــوو
نیـشتـمانــم یـەك جــەستە بـــوو
وەلێ ئـەفــسـووس  كــە وای لێ هات
دابـەشـــیان كــرد  خــاكـــی وڵات

ئەم ســـنوورەی   ئێـسـتــا هـەیـە
جێـگـەی  دەســــتی  بێـگــانـەیـە
نـابـێ وابــێ هــەتـا ســـەر بــێ
لە ژێـر چـنـگی  داگـیـر كـــەربــێ

نیـشـتـمـانـی جــوان وشــیریــن
زیـَدو  لانــەی  گــەلـی دێــریـــن
بـا ئـازاد و  ســـەربــە خـــۆ بــێ
دووژمـــن  تێـیـدا لـە گـڵـكـۆ بـێ