11/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کوشتنی بارمتە گیراوە ئەمریکییەکە ئاشکرا کرا
دوای ئەوەی داعش رۆژی ھەینی رابردوو ھەواڵی کوشتنی "کایلا مولەر" یان بڵاوکردەوە کە بەگوێرەی وتەکانیان کەوتۆتە بەر ھێرشە ئاسمانییەکانی ئوردون لە شاری ( رەقە) ، بەڵام خێزانی كێلی مۆلەر رایانگەیاند، كە كچەكەیان كوژراوە لەلایەن چەكدارنی ئەو رێكخراوەوە.
داعش بە خێزانەكەشی وتوە، ئەگەر بڕی 7 ملیۆن دۆلار نەنێرن ئەو كچەتان دەكوژرێت، بەگوێرەی وتەی خێزانەکەی ئەو گروپە ساڵی پێشوو پەیوەندی پێوەکردوون و بەڵگەی ئەوەشیان لەبەردەستدا بووە کە زیندووە.
لە ساڵی 2013 ئەو كچە لەلایەن داعشەوە بە بارمتە گیراوە، كە تەمەنی 26 ساڵە، كاری دەكرد لەگەڵ رێكخراوێكی خێرخوازی بۆ هاوكاری پەنابەران لە وڵاتی هندستان و ئیسرائیل و فەلەستین.