11/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
هەرچەندە بڕیار بوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای لێپرسینەوەو دادوەری و ریشەکێش کردنی حزبی بەعس و پاسەوانی نیشتمانی بکات، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا.
لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەبەرئەوەی دەقی پڕۆژە یاساکە نەگەیشتۆتە دەستیان، نەیانتوانیوە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان بووە.