10/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامی جیهادی و جه‌نگاوه‌ر
ره‌وتی ئیسلامی چه‌كدار له‌كوردستاندا كه له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بیاتنهری بووه‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورددا پڕكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هێزه رزگاریخوازهكایتری شاخدا دژی به‌عس جیهادی كردووه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌شاخ و له‌شار ئه‌زموونێكی پڕ له‌سه‌روه‌رییه بۆ كورد‌و كۆی ئیسلامییه‌كانی ئه‌م وڵاته، چونكه چه‌كی بزووتنه‌وه چه‌كی توندره‌وی نه‌بوو به‌ڵكو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستێكی ئایینی و ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌ی بوو له‌سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ش چه‌كه‌كه‌ی بۆ به‌رگری له‌بوونی خۆی و بانگه‌وازه‌كه‌ی بوو به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوخۆدا، دوای كۆتایی شه‌رو دۆخی نائاسایی كوردستانیش بزووتنه‌وه‌و هاوبیرهكانیتری كه له‌هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌وه هاتبوونه ده‌رێ كه مه‌به‌ستم كۆمه‌ڵی ئیسلامییه ئاوێته‌ی ژیانی سیاسی ئاسایی ئه‌م ههرێمهبوون و تا ئێستاش ئه‌م كارلێكه پۆزه‌تیڤه به‌رده‌وامه..
فیكری جیهادی یان عه‌قیده‌ی جیهادی و به‌رگری ومقاوهمهت به‌شێكی پێكهێنهرو پارێزه‌ری ئایین و بیروباوه‌ڕی ئیسلام و خاكی موسڵمانانه، ئیسلامێكمان نییه خۆی له‌دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بدزێته‌وه‌و موسڵمانێكی راسته‌قینه‌شمان نییه زه‌لاله‌ت و چه‌وسانه‌وه قبوڵ بكات، بۆیه ده‌بێت هه‌ر تاكێكی باوه‌ڕدار هه‌میشه له‌هه‌ناویدا جیهادی و جهنگاوهربێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆژه ره‌شه‌كانی نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده مه‌ردایه‌تی و بوێری تیابێت ده‌ستدرێژی و داگیركاری بۆ سه‌ر قه‌واره‌و ماڵه‌كه‌ی پێ قبوڵ نه‌كرێت، كه ده‌ڵێین جیهادیی و جهنگاوهربێت به‌و مانایه نا كه هه‌میشه چهكدارو چه‌كبه‌ده‌ست بێت، به‌ڵكو مه‌به‌سته‌كه ئاماده‌سازییه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی چه‌ك و جه‌نگ و رووبه‌رووبوونه‌وه ده‌بێته زه‌روره‌ت و حه‌تمی له‌پێناوی پاراستی و خود‌و قه‌واره‌و شكۆی مرۆیی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
كاتێك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من مات ولم يغز ، ولم يحدث نفسه بغزو مات ميتة جاهلية) هه‌مان ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه مرۆڤی موسڵمان ئه‌گه‌ر جه‌نگ و به‌رگری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سته‌م هه‌بوو ده‌بێت به‌شداری تیادا بكات، ئه‌گه‌ر دنیاش شامی شه‌ریف بوو ده‌بێت له‌نه‌فسی خۆیدا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی هه‌بێت و له‌سه‌ر په‌روه‌رده بووبێت كه ئه‌گه‌ر سته‌م و ده‌ستدرێژی هه‌بوو به‌شداری جه‌سته‌یی و مه‌یدانی لهبهرپهرچدانهوهیدا ده‌كات، كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌كاتی شه‌رو شۆڕشدا به‌شدار نه‌بێت و له هیچ كاتێكیشدا ئه‌و نیاز‌و ئاماده‌ییه‌ی نه‌بێت دژی سته‌مكاری بیت كه‌واته ئه‌و مرۆڤه كه‌سێكه به‌نه‌فامی ده‌مرێت، واته له‌ژیانیشدا هه‌ر نه‌فام بووه چونكه( ولم يحدث نفسه)..
ئێستاش كه كوردستان له‌به‌رده‌م پیلانێكی گه‌وره‌ی ئیقلیمی و نێودهوڵهتیدایهو هێزێكی پڕچهككراوی وه‌ك داعش بۆ له‌ناو بردنی كورد‌و قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی ته‌وزیف كراوه، موسڵمان ئه‌ركی به‌رگری و به‌رپرچدانه‌وه‌ی له‌سه‌ره بهفیكرو جه‌سته، من پێم سه‌یره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ئیسلامییه‌كان ده‌كات به‌شداری شه‌ری داعش بكه‌ن له‌رووی فیكر‌و دنیابینییه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه‌غه‌یری ئیسلامییه‌كان به‌چه‌ك و جه‌سته‌و ئازایه‌تی به‌شداری بكه‌ن!!.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئیسلامییه‌كانیش ئه‌و ئاماده جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌یان تێدا نه‌بێت بتوانن به‌چه‌ك و جه‌سته به‌شداری بكه‌ن ئه‌وا به‌شێكی زۆریان خاوه‌نی ئه‌زموونی شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌می جه‌نگی دژهبهعس بوون، ئیتر بۆچی ته‌نها به‌شدارییه‌كه فیكری بێت؟.
ئه‌م خواسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌رچه‌نده بۆ به‌شێكه له‌ئیسلامییه‌كان ئه‌وه‌شی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه ترسێك هه‌یه له‌وه‌ی چه‌ك بدرێته ده‌ستی ئیسلامییه‌كان و به‌شداری ئه‌و به‌رگرییه‌ی پێ بكرێت كه ئه‌مرۆ لهسنوورهكاندا پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ئه‌دای ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه جه‌نابیشی وا له‌ئایینی ئیسلام گه‌یشتبێت كه(میانهرهوه)و چه‌ك و به‌شداری له‌جه‌نگ و خه‌باتی مه‌یدانی نامۆیه به‌ئیسلام، ئیسلامییه‌كان له‌غیابی سوپایه‌كی نیشتیمانی و غه‌یره حزبیدا رۆڵ و به‌شداریكردنیان له‌به‌رگری له‌خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان سنووردار كراوه.. ئیسلامییه‌كان خاوه‌نی فیكر‌و جیهانبینی ئیسلامی دروستی خۆیانن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی شه‌هامه‌ت و مه‌ردایه‌تی و ئازایهتیشن كهرۆڵ و ده‌وره مهیدانییهكهش بگێڕن، چونكه شه‌هاده‌ت و جیهاد له‌پێناوی پاراستی (دین و نه‌فس و ماڵ و خاك و وڵات) به‌شێكه له‌عه‌قیده‌ی ئاینیی ئه‌وان.