10/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جۆن ئالن: ئەمریکا هێرشی زه مينی بۆ سەر داعش دەستپێدەكات
جۆن ئالن بەرپرسی هەماهەنگی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بەداعش دەڵێت بەمنزیكانە هێرشی وشكانی بۆ سەر داعش دەستپێدەكات.
ئالن ئەوەشی رونكردوەتەوە دەستپێكردنی هێرشی وشكانی بۆ سەر داعش لەلایەن سوپای عێراقەوەو بەپاڵپشتی وڵاتانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڕێوەدەچێت.
باسی لەوەشكردوە كە هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی مەشقیان بە 12 لیوای سوپای عێراق كردوەو پڕچەكیشیان كردون بۆ ئەو هێرشەی لەڕێی وشكانییەوە دەكرێتە سەر داعش.