10/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای عێراق دەرکردنی بریاریک سەبارەت بە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووك
عبدالستار بیرقدار، گوتەبێژی فەرمی دادگای گشتیی اتحادی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەک دەزگایەکی راگەیاندن سەیر دەکرێت، یاسای سزادانی عێراقی بە سەر ھەموو کەسێک جێبەجێ دەکرێت گەر ھاتوو لە فەیسبووک تەشهیر یان ناوزڕاندن بەکاریھێنا، ئەوا بەپێ یاسا سزا دەدرێت.
گوتەبێژی دادگای عێراق دەشڵێت: لەگەڵ دەرچوونی ئەم بڕیارە هەموو تەشهیر و ناو زڕاندن و سووکایەتێک دەچێتە چوار چێوەیەوە سزا دەدرێن.
گوتەبێژی دادگای گشتی دەشڵێت: لە دادگاکاندا سکاڵایەکی زۆریان لەسەر بەکار هێنەرانی تۆڕ کۆمەڵایەتییەکان هەیە کە تشهیر و ناوزڕاندنیان پێکرا.