15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عاطیفه‌ی نوره....
عاطیفه‌ی نوره....
شه‌پۆل ده‌دا وده‌م بزوێنێ
به‌ره‌و دنیای خولود سه‌رده‌کێشێ
کۆڵه پشتم پڕ له سه‌مفۆنیای خاکه
ڕێگای مه‌رگم ...
سه‌نگین تر ده‌کات
خه‌وه قژ ئاڵه‌کان...
له چاومدا ده‌تارێنێ
کێڵگه‌کان...
ده‌ستیان گرتوه بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ
من چاوه‌ڕێم...
سپێده‌یه‌ك بێت و ئاڵای پێ بێت
که‌چی کفن ئاڵای دیلیه
جێ ژوانم داگیر ده‌کات
چۆن له‌م مه‌رگه خۆم ده‌رباز که‌م
که ده‌رباز بوون خۆی مه‌رگه
ده‌ریای به‌رزه‌خ چه‌رپایه‌که
به‌ردی ئه‌لحه‌د ئاسمان
مانگ...
هیلالی له پشت کردوه
په‌رده منی له خۆ گرتوه
له‌م زستانی مه‌رگه ڕووت و قوته
ئاره‌زوه‌کانم ده‌ته‌زێت
که ئه‌و به‌ستی...
پروشه‌ی ووشه فواره ده‌کات
لێره‌وه ه‌ست پێ ده‌کات
بۆ عاطیفه‌ی نور سه‌رده‌کێشێت
به‌ره‌و دوو ماڵ یه‌خه‌م ده‌گرێت
ماڵی وه‌یل یان میهره‌بانی...
ئامێزیان بۆ من واڵا ده‌کرێت
بانگی ناوێکی نوێ به گوێم‌دا ده‌درێت
ناوێکی خۆش یان قیزه‌ون...
دیسانه‌وه...
به‌ره‌و عاطیفه‌ی نور هه‌نگاو ده‌نێت
چ نورێکه...
هه‌موو هه‌مێك ده‌فڕێنێت
به‌هارێکی سه‌رخۆش ڕێگا ده‌گرێت
بارانێکی موورو ئاسای له‌گه‌ڵ دایه
ته‌پ و تۆزی ڕێگا باوه‌ش پیا ده‌کات
ئاوێزانی ده‌بێت...
دار بهێیه‌ك...
له‌و ڕێگایه به جێ مابوو
بۆ لای عاطیفه‌ی نور ملی نابوو
هه‌ور هات و سێبه‌ری کرد
تا ماندوی ئه‌و پرچ زه‌رده بمرێنێت
له‌گه‌ڵماندا ڕێگا بگرێت
هاوینێکی سوخمه ئاڵ!
مینوژوب کاڵ!
بۆ ته‌داره‌ك بوو به هاوڕێ
له لێڕه‌وارێك ده‌گه‌ڕێ
تا بگاته لای عاطیفه....
که‌مێك نوری لێ وه‌ربگرێت
نوێژم ئاسمانێکی ته‌ماویه
چاوه‌ڕوانم...
شه‌ونمی عاطیفه ببارێنێت
پاییزێکی پشت کۆماوه!
سه‌رو گوێلاك سپی!
ئه‌و بۆ قومێ عاطیفه خنکاوه
که‌چی خه‌زانی لاشه‌ی هه‌ر له نور دابڕاوه
ڕۆژوم پایه یه‌کی له‌قه
له بایه‌ك ترساوه
ڕه‌شه‌بایه‌کی قیرسیچم!
شنه‌ی شه‌ماڵی له باوه‌ش گرتبو
ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌وری ئارام
بۆ لای عاطیفه ڕه‌وه‌ز ده‌که‌ن
پریاسکه‌یه‌کی پێ بوو
پڕ له ماچی وویرد بوو
به دیاری بۆ ئه‌وی ده‌بات
به یه‌که‌وه...
له‌گه‌ڵ پاییز ئه‌وان که‌وتنه ڕێ
ڕێگا خۆشی ڕێگا ده‌بڕێت
چاوه‌ڕوانه...
ڕێبه‌ره‌که‌ی لاشه‌ی من بێ
چاوه‌ڕوانم...
له‌لای نور
کام فریشته خوانی پرسیاری بۆ بێنێ
یان باڵای ده‌رگای مه‌له‌کوتم بۆ واڵا بکرێ
یان تۆ بڵێی...
ده‌رگای شفاعه‌تێك فریام بکه‌وێ
تا ئه‌سپی خۆم له دنیای به‌رزه‌خدا تاو به‌م
به‌ره‌و قیامه‌ت بکه‌ومه‌ڕێ.