09/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ پارتی دەستیپێكرد
كۆبوونەوەكەی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە لەكۆبوونەوەكەدا پشكی پارتی لەحكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی یەكلای بكرێتەوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابروشدا وەفدی دانوستنكاری یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ لیستی خزمەت (یەكگرتوو كۆمەڵ) لەسەر یەكلایكردنەوەی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كۆبوونەوەو گەیشتنە رێكەوتن.