هەوڵی سعودیە بۆ سیخوڕی كردن لە ڕێكخراوی داعش
09/02/2015 نوسەر: bzavpress

هەوڵی سعودیە بۆ سیخوڕی كردن لە ڕێكخراوی داعش

 سعودیە بە ئامانجی دەستخستنی زانیاری گرینگ لە ڕێكخراوی داعش کە بە نیازی ناردنی سیخوڕ بۆلای داعش لە سوریاو عێراقە.
هەروەها پەلامارەكەی ئەمدواییانەی چەكدارانەی داعش بۆسەر سنورەکانی باکووری  سعودیە نیازی ئەو وڵاتەی بەدیارخست بۆ وەرگرتنی زانیاری لەو ڕێكخراوە.

هاوکات، هەوڵی سعودیە لە پێناو وەدەستهێنانی زانیاری لە داعش لە كاتێكدایە كە هەزاران هاووڵاتی وڵاتەكەی چوونە نێو داعش و شەڕی هێزە ئاسایشیەكانی سوریاو عێراق دەكەن، هەروەها
سعودیە لە پێناو بەرگرتن بە كاریگەری داعش لەسەر وڵاتەكەی سی هەزار چەكداری خۆی لەسەر سنورەكانی لە گەڵ عێراق جێگیر كردەوە نوێترین چەك و جبەخانەشی خستۆتە بەر دەستیان.